English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... ئامادەكاری بۆ رێگریكردن لە كارەساتی سروشتی دەكرێت
2018-10-28 [02:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


لە شاری سلێمانی ئامادەكاری پێشوەخت بۆ رێگریكردن لە لافاو و حاڵەت و كارەساتێكی سروشتی دەكرێت, قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت پلانێكی تۆكمەیان بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان لە ئەگەری روودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو داناوه‌.

ئەمڕۆ یەكشەممە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی فریاگوزاری خێرا كۆبووەوە كە پێكهاتووە لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی و ئەو رێوشوێن و ئامادەكارییانە تاوتێكران كە گرنگن بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان لە  ئەگەری هەر روووداوێكی سروشتی, لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا  قائیمامی سلێمانی رایگەیاند پلانێكی تۆكمەیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو رووداو حاڵەتانە داڕەشتووە كە لە كاتی لافاو بارانی بەهێزدا ئەگەری روودانی دەكرێت, ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەیەكەم شەپۆلی باران باریندا لە سلێمانی "84,6" ملم باران باریووە و 41 حاڵەتی ئاوچوونە ماڵان هەبووە بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گەورەی بەدواوە نەبووە ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ بوونی ژێرخانێكی تۆكمەی ئاوەڕۆ لە سلێمانی و رۆَڵی تیمەكانی فریاگوزاری بۆ بەهاناوەچونی هاوڵاتیان.

قایمقامی سلێمانی باسی له‌وه‌ش كرد، وەك ئامادەكارییەكی پێشوەخت بۆ رێگریكردن لە دروستبونی لافاو شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێكی فراوانی رێكخستووە بۆ پاككردنەوەی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆكانی شاری  سلێمانی كە ئەمەش رۆڵی گەورەی دەبێت لە كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی شەپۆلی باران بارین, روونیشی كردەوە هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی رۆڵی گرنگی خۆیان دەبینن و تیمەكانی شارەوانی راسپێردراون بۆ ئەوەی سەردانی ئەو شوێنانە بكەن كە ئەگەری روودانی كارەساتی سروشتی لێدەكرێت .

 





ئەم هەواڵە 1933جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad