English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆیی .. بەرشەلۆنە بە بێ میسی ریال تێکدەشکێنێت
2018-10-28 [03:26 AM]

ZNA- ھەولێر 



لەمیانەی یارییەکانی گەڕی دەیەمی خولی لالیگای ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە میوانداری یانەی ریال مەدریدی کرد. 


یانەی بەرشەلۆنە توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ یانەی ریال مەدرید . 

لویس سوارێز ئەستێرەی یارییەکە بوو کاتێک توانی سێ گۆڵ (ھاتریک) تۆمار بکات لە خولەکەکانی (٣٠، ٧٥، ٨٠) دوو گۆڵەکەی دیکەش لە خولەکەکانی ١١ و ٨٧ لەلایەن یاریزانان کۆتینیۆ و ڤیدال تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی یانەی ریال مەدریدیش لە خولەکی ٥٠ لەرێگەی یاریزان مارسێلۆ تۆمارکرا. 

بەم ئەنجامە یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی ٢١ خاڵ گەڕایەوە پێشەنگی لالیگا و یانەی ریال مەدرید بە ١٤ خاڵ گەڕایەوە پلەی نۆیەم. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10954جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad