English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەندین ملیار دیناری پاریزگای نەینەوا دزراوە
2018-10-28 [04:22 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، چەندین ملیار دیناری پارێزگاکە لەلایەن بەرپرسانی پارێزگای نەینەوا دزراوە.

خەلەف حەدیدی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، ئەنجوومەنی پارێزگاکە زیاتر لە ١٠٠ دۆسیەی گەندەڵی رەوانەی دەستەی دەستپاکی عێراق کردووە، بەڵام دەستەکە بەبێ هیچ لێکۆڵینەوەیەک دۆسییەکانی داخستووە.

گوتیشی، دۆسییەکانی گەندەڵی بریتین لە دزینی برێکی زۆر لە پارە و بە هەدەردانی موڵکی گشتی لەلایەن بەڕێوەبەر و بەرپرسانی پارێزگای نەینەوا. ئاماژەی بەوەشدا، بەڵگەی تەواویان سەبارەت بە تێوەگلانی ئەو کەسانە هەیە، بەڵام دەستەی دەستپاکی ئامادەنییە لێکۆڵینەوە لەو دۆسیانە بکات.

 





ئەم هەواڵە 1873جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad