English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌ركوك... ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر ده‌ستگیركران
2018-10-28 [05:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له‌ پارێزگای كه‌ركووك رئاشكرای كرد، به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دارایی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی زیاتر له‌ 15 ئه‌فسه‌ری به‌ پله‌ی جیاواز له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌ستگیركرد.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ ناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ ماڵپه‌ڕی "به‌غداد لیوم"ـی راگه‌یاندووه‌، نووسینگه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌ شاری كه‌ركووك، زیاتر له‌ 15 ئه‌فسه‌ری به‌ پله‌ی جیاواز له‌ لێژنه‌ی كڕینی كه‌لوپه‌ل بۆ ساڵی 2017 له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌و شاره‌ ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ به‌ دزینی پاره‌ تۆمه‌تبارن.

وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی لێوه‌ كردوه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ ئێستا راگیراون و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌رن.





ئەم هەواڵە 1621جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad