English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری به‌رگریی ئیتالیا كۆبوونه‌وه‌
2018-10-28 [06:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ خاتوو ئه‌لیزابێتا ترینتا وه‌زیری به‌رگریی ئیتالیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه‌ له‌ به‌ڕێزان باڵیۆزی ئیتالیا له‌ عێراق، كونسولی ئیتالیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ پله‌دارانى سه‌ربازی پێكهاتبوو.

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، وێڕاى خۆشحاڵى، خاتوو ترینتا سوپاسی حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكی كوردستانی كرد كه‌ بوێرانه‌ ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و داعش بوونه‌وه‌ و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌ مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی بۆ هێزه‌ ئیتالییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌نداوی مووسڵ كرد كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌.

 

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانین بۆ هاوكارییه‌ مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی ئیتالیا بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی دژی داعش و له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا، ستایشى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیتالیاى كرد كه‌ له‌و كاتانه‌دا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی ئیتالیای كرد بۆ ناردنی كۆمپانیاكیانیان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ و پاراستنى عێراق له‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌. به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیتالیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌ و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك نیشان دا.

 

تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی هه‌ردوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تى عێراقی فیدرال و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.





ئەم هەواڵە 1921جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad