ZNA-هەولێر بەپێی دادگای هەڵبژاردنهكانی باڵای بەڕازیل دوای جیاکردنەوەی ٨٨% لە دەنگەکان، راستڕەوەی توندڕەو جاییر بۆڵسۆنارۆ، وەکو سەرۆکی نوێی بەڕازیل هەڵبژێردرا، دوای ئەوەی لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان ٥٥,٧% ى دەنگەکانی بەدەستهێنا لە بەرامبەر ٤٣,٣%ى دهنگهكان بۆ کاندیدی چەپڕەو فیرناندۆ حەداد.
بەپێی ئاژانسی "فڕانس پرێس" جاییر بۆڵسارۆ، لە ١ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو، بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێتە سەرۆکی بەڕازیل بۆ شوێنکردنەوەی سەرۆکی ئێستا میشاڵ تامر.
جێی باسە، دوێنێ یەکشەممە، ١٤٧ ملیۆن دەنگدەر چوونە سەر سندووقهكانی دەنگدان بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێی نێوان کاندیدی راستڕەوی توندڕەو و، کاندیدی پارتی کرێکارانی چەپڕەو.
ئەم هەواڵە 6616جار خوێندراوەتەوە |