English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش دەگەڕێتەوە سنووری عێراق
2018-10-29 [06:09 AM]

ZNA - هەولێر


شاره‌زایەكی ئەمنی دەڵێت چالاكیەكانی داعش بەڕوونی دەبینرێن بەتایبەت لەزنجیرە چیاكانی حەمرین و بەرزاییەكانی بادوش ، هەروەها دەشڵێت ترس و دڵەراوكێ سنووری عێراق و ئوردن و سوریای تەنیووە.

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت لەسەر زاری شارەزایەكی ئەمنی بەناوی فازڵ ئه‌بو ره‌فیف، ده‌ڵێت: "چالاكیەكانی روونی داعش ده‌بینرێت، به‌تایبه‌تی له‌ زنجیره‌ چیاكانی حه‌مرین و به‌رزاییه‌كانی بادوش و ناوچه‌ جیاكه‌ره‌وه‌كانی پارێزگاكانی دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌ددین، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی  قه‌زای شڕگات".

هیشام هاشمی، شارەزا‌ لەكاروباری گرووپه‌ چه‌كداره توندڕەوەكان گوتی: "ترس و دڵه‌راوكێ رێگای نێوده‌وڵه‌تی عێراق بۆ ئوردن و سووریای ته‌نیوه‌، ئه‌و سنووره‌ جێگای مه‌ترسییه‌، چه‌كداره‌كانی داعش كه‌ وه‌ك تارمایی ده‌رده‌كه‌ون له‌و ناوچانه‌ چالاكییه‌كانیان فراوان كردووه‌.

ئەو دەشڵێت: "چه‌ندین مانگه‌ ئه‌ندامانی هۆزه‌كانی سنوور ماڵه‌كانیان جێهێشتووه‌، زۆربه‌ی كاته‌كان پاسه‌وانی له‌ خۆیان ده‌كه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كانی ناوچه‌ بیابانه‌كان، ئێستا سنوور وه‌ك ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌ فره‌ره‌گه‌زه‌كانه‌، جگه‌ له‌ هێزه‌كانی عێراق به‌ سه‌رجه‌م جۆر و پێكهاته‌كانییه‌وه‌، ئه‌و خێزانانه‌شی له‌ خێوه‌تگاكانی ئاواره‌كانه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ڕی كۆتاییهێنان به‌ توندڕه‌وی زۆر دووره‌".

 

 





ئەم هەواڵە 6979جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad