English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمی..هۆکاری کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرەکەی سەرۆکی لیستەر ئاشکرا کرا
2018-10-29 [07:24 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای ئەوەی(فیچای سریفادا) سەرۆکی یانەی لیستەر سیتی بەھۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی گیانی لەدەست دا، پۆلیسی ئینگلیزی ھۆکاری ڕووداوەکەی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرد.

پۆلیسی بەریتانی لەم بارەیەوە ئاشکرای کردوە کە فڕۆکەکەی سەرۆکی لیستەر سیتی کە پێنج کەسی تێدابوو دوای ھەستانی بە ماوەیەکی زۆر کەم مەکینەکەی پەکی دەکەوێت و بەتەواوی دەوەستێت بۆیە ھێلیکۆپتەرەکە دەکەوێتە خوارەوە، ھەر سەبارەت بە ڕووداوەکە ڕۆژنامەی (تێلگراف) بڵاویکردوەتەوە کە فڕۆکەوانەکە کە ناوی (سوافەر)بوو کە بەڕەگەز ئینگلیزە و لە سەرۆکی یانەی لیستەر زۆر نزیکە، کاتێک زانی فڕۆکەکە دەکەوێتە خوارەوە ڕێڕەوی فڕۆکەکەی گۆڕی لە سەدان ھاندەری لیستەر سیتی دوورخستەوە بۆ ئەوەی تەنھا ئەوان گیان لەدەست بدەن و نەبنە ھۆکاری مردنی دەیان کەسی دیکە کە ھاندەرانی یانەی لسیتەرسیتی بوون و دوای یارییەکە بۆ ماڵەکانیان دەگەڕانەوە.

لە ڕاگەیاندنەکەی پۆلیسی بەریتانی ھاتوە کە ئەوانەی لە نێو ھێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی لیستەر گیانیان لەدەست داوە بریتین لە فیچای سریفادا سەرۆک یانەکە و کافیبۆرن و نور سارا کە ئافرەتە و لەگەڵ سەرۆکی یانەکە کاردەکەن جگە لە سوارفەر فرۆگەوانی ئینگلیزی لیزای یاریدەدەری کە ئافرەتە و بەڕەگەز پۆڵەندییە.

ئاشکرایە کە ھێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی لیستەر سیتی لە بەردەم یاریگای کینگ پاوەری تایبەت بە یانەکە گڕی گرت و ئاگرەکەش بە ٢٠ خولەک بە تەواوی کۆنتڕۆل کرا بەلام سەرنشینەکان سەرجەمیان گیانیان سپارد.


یاریگا
 





ئەم هەواڵە 1498جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad