English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی و باڵیۆزی روسیا له‌ عێراق کۆبوونه‌وە
2018-10-29 [07:31 AM]

ZNA-هەولێر


ڕۆژی یەکشەممە28/10/2018 (مه‌سرور بارزانی)
‎راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ‌ (ماكسیم ماكسیمۆڤ) باڵیۆزی روسیا له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری کۆبووه‌وه‌.

‎له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌كانی نێوان روسیا و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا.

‎مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق هه‌نگاوێكی باش بوو له‌ به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و ئومێده‌وارین سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ له‌ نزیكترین كاتدا پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی ته‌واو بكات.

‎له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، باسی له‌ جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد.

‎هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگی و پته‌وكردنی  په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و روسیا كرده‌وه‌، له‌وباره‌وه‌ باڵیۆزی روسیا له‌ عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا،‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی روسیا به‌ بایه‌خه‌وه‌‌ ده‌ڕوانێته‌ بارودۆخی كورد و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و ‌رایگه‌یاند: روسیا په‌یوه‌ندی پته‌وی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر هه‌یه و كار بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ له‌ گشت بواره‌كان ده‌كات.





ئەم هەواڵە 4057جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad