English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆنتی بەمەرج دەبێتە راھێنەری ریال مەدرید 
2018-10-29 [11:28 AM]

ZNA- ھەولێر 




ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی نزیکبووتەوە لەوەرگرتنی پۆستی راھێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید، بە تایبەتی دوای شکستە قورسەکەی دوێنێ شەو لە کلاسیکۆ لەبەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، کۆنتی داوای لە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید کردوە لە حاڵەتی وەرگرتنی پۆستی راھێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید ھەندێک زەمانەتی پێبدات بۆ ئەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی باش ئەرکەکەی خۆی جێ بەجێ بکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، کۆنتی داوای کردوە خۆی خاوەن بڕیار بێت لە نێو ژووری خۆ گۆڕینی یاریزانان ، نەک یاریزانەکان و بەتابیەتیش یاریزان سێرجیۆ رامۆس. 

پێشبینی دەکرێت لە دوو رۆژی داھاتوو ئەنتۆنیۆ کۆنتی پۆستی راھێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید وەربگرێت، بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی لۆپیتیگی کە نەیتوانی ئەم ئەنجامانە بەدەست بھێنێت کە لێی چاوەڕوان دەکرا. 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 7549جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad