English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیاوێک ھاوژینەکەی خۆی دەکوژێت 
2018-10-29 [01:04 AM]

ZNA- ھەولێر 


(ئا) ھاواری بۆ پۆلیس برد کە خێزانەکەی کوژراوە، بەڵام پۆلیس ھەر لەنێو ماڵەکەی (ئا) تۆمەتبارەکەیان دۆزییەوە و قۆڵبەستیان کرد. زۆری نەبرد (ئا) دانی بە تاوانەکەیدا نا و کاتێکیش پۆلیس لێیان پرسی بۆ کوشتت؟ گوتی: "خیانەتی لێکردووم". 

رۆژی ٢٣/١٠/٢٠١٨ ئافرەتێکی تەمەن ٣٨ ساڵ بەناوی کافیە، دانیشتووی گەڕەکی رەحیماوای شاری کەرکووک و دایکی شەش منداڵ، لەنێو ماڵەکەیدا کوژرا. (ئا)، تەمەن ٤٢ ساڵ کە ھاوژینی کافیەیە، دەستبەجێ پۆلیسی ئاگادار کردەوە کە ژنەکەی کوژراوە. بەڵام پۆلیس ھەر لەوێ (ئا)ی بە تۆمەتی کوشتنی ھاوژینەکەی دەستگیر کرد.

عەقید نەوزاد ستار شەریف، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی رەحیماوا لەوبارەیەوە رایگەیاند: "رۆژی ٢٣ی ئەم مانگە پیاوێک ئاگاداری کردینەوە کە ژنەکەی لەنێو ماڵەکەیدا کوژراوە. دوای چوونی تیمەکانی لێکۆڵینەوە، دەرکەوت ئەو ژنە ھەر لەلایەن ئەو پیاوەوە کوژراوە کە پۆلیسی ئاگادار کردبووەوە". 

گوتیشی: "ژنەکە گوللەیەکی دەمانچە لە سەری دراوە، پۆلیس دەستی بەسەر دەمانچەکەدا گرتووە".

سەبارەت بە ھۆکاری کوشتنی ژنەکە، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی رەحیماوا گوتی: "ئەو پیاوە لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی پۆلیسدا ئیعترافی کردووە کە ژنەکەی کوشتووە، گوایە خیانەتی لێکردووە، بەڵام ھیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراوی بە پۆلیس نەداوە کە ژنەکەی خیانەتی لێکردبێ، بۆیە پۆلیس لە لێکۆڵینەوە بەردەوام دەبێ، تا راستیی ھۆکاری کوشتنی ژنەکەی بۆ ئاشکرا دەبێ".

کەسوکاری ژنەکە ئامادەنین قسە لەسەر ئەو دۆسیە بکەن. کامەران کە برای کافیەیە، تەنیا ئەوەندەی گوت کە "خوشکەکەم خیانەتی لە ھاوژینەکەی نەکردووە. ئێمە چاوەڕێین دادگا یەکلایی بکاتەوە خوشکەکەم لەسەر چی کوژراوە و ھەموو ئەوەی لەبارەی ھۆکاری کوشتنی خوشکەکەم لێرە و لەوێ باس دەکرێ، راست نین".

ی.ا 
سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 8116جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad