English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەولێر ... هاوکاری گەیاندرایە زیانلێکەوتوانی لافاوه‌كه‌
2018-10-29 [02:58 AM]

ZNA - هەولێر


 

بەهۆی زۆری بارانبارین و لافاوی دوو رۆژی رابردوو و رووخانی خانووبەرەکان لە دەڤەری باڵەکایەتی و دۆڵی خانەقای سەربە پارێزگای هەولێر زیاتر لە  ١٥٠٠  کەس زیانیان بەرکەوتووە.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەمرۆ رێکەوتی ٢٨/١٠/٢٠١٨  بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاری خێرا بۆ خەڵکی ناوچەکە دوای هەڵسەنگاندنی وردی بارودۆخی خێزانەکان، دوو کاروانی هاوکاری گەیاندە دەڤەری باڵەکایەتی و دۆڵی خانەقا لە پارێزگای هەولێر کە تیایدا هاوکاری ٣٠٠ خێزان زیاتر لە ١٥٠٠ کەس کرا.

 

لافاوەکە بووەتە هۆی روخان و وێران بوونی ماڵی هاوڵاتییان و لە ناوچوونی زەوی کوشتوکاڵی ناوچەکە، بەڕێز ئیسماعیل عەبدولعەزیز بەرپرسی بەشی هاوکاری و فریاگوزاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە گوتی: ” بەهۆی زۆری بارانبارین و لافاو لە ناوچەکانی باڵەکایەتی و دۆڵی خانەقا زیاتر لە ١٥٠٠ کەس زیانیان بەرکەوتووە، کە ٧٥٠ کەسیان بەبێ سەرپەنا ماونەتەوە و ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان”.

 

سەبارەت بە پلانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بەڕێز ئیسماعیل عەبدولعەزیز گوتی: ” ئێمە لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەزوترین کات پێویسترین پێداویستییەکانمان دەگەیەنینە شوێنی لافاوەکە و لە دوو هەڵەمەتتدا بە پێی پۆلێنی دۆخی زیانلێکەوتووەکان پێداویستییەکانی وەکوو خواردن، بەتانی، دۆشەک، لایت، سێتی مەتبەخ و زۆر پێداویستی دیکە بۆ خەڵکەکە دابین دەکەین.

 

دەڤەری باڵەکایەتی و دۆڵی خانەقا دەکەونە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستان- عێراق.

 





ئەم هەواڵە 1885جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad