English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا: تاكو ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی خاشقچی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌
2018-10-29 [03:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌ كوژرانی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقجی رایگه‌یاند "ئێمه‌ له‌ پێناو ته‌واو ئاشكراكردنی ئه‌و تاوانه‌دا كه‌ پێشتر پیلانی بۆ داڕێژراوه‌ هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ ئاشكرا بكرێن كه‌ كێن ئه‌وانه‌ی هاتن و چوون كه‌ ناوه‌كانیان ئاشكرایه‌ و كێن ئه‌وانه‌ی له‌ پشتیه‌وه‌ن، وتیشی، هێشتا نه‌تواندراوه‌ ته‌رمه‌كه‌ی خاشقجی بدۆزرێته‌وه‌".

دوای رێكخستنی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان، ئه‌لمار مه‌مه‌دیارۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جۆرجیا، داڤید زالكالییانی له‌ نووسینگه‌ی دۆڵمه‌باهچه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، مەولود چاوشئۆغڵو وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقجی گوتی: "لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ لای ئێمه‌وه‌ قووڵتر و چڕتركراوه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وامه‌. ئێمه‌ له‌ پێناو ته‌واو ئاشكراكردنی ئه‌و تاوانه‌دا كه‌ پێشتر پیلانی بۆ داڕێژراوه‌ هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ ئاشكرا بكرێن كه‌ كێن ئه‌وانه‌ی هاتن و چوون كه‌ ناوه‌كانیان ئاشكرایه‌ و كێن ئه‌وانه‌ی له‌ پشتیه‌وه‌ن. هێشتا نه‌تواندراوه‌ ته‌رمه‌كه‌ی خاشقجی بدۆزرێته‌وه‌. به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه‌ له‌ سعوودیه‌ن، لێردا به‌رپرسیارێتیی سعوودیه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش ئه‌مه‌ی به‌ڕوونی ده‌ربڕی. داواكاری گشتیی سعوودیه‌ش، دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ پێشتر پلانی بۆ داڕێژراوه‌. سه‌ره‌تا زۆر شت نكۆڵیی لێده‌كرا، به‌ڵام ورده‌ ورده‌ ده‌ست به‌ دانپێدانانی كراوه‌".

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كوژرانی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقجی سه‌رۆكی داواكاری گشتیی سعوودیه‌، سعوود موعجب له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ ئیستانبوڵ، عیرفان فیدان كۆبووه‌وه‌.

موعجب كه‌ له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی كۆشكی دادی ئیستانبوڵی كرد له‌ ناوچه‌ی چاغڵه‌یان و له‌ ده‌رگای پرۆتۆكۆڵه‌وه‌ چووه‌ ناو كۆشكه‌كه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ ئیستانبوڵ فیدان كۆبووه‌وه‌.

دوای نزیكه‌ی یەک كاتژمێر و 15 خوله‌ك له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داخراو، موعجب و شاندی یاوه‌ری كۆشكی دادیان جێهێشت.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بریكاری سه‌رۆكی داواكاری گشتیی و ئه‌و داواكاره‌ گشتییه‌ ئاماده‌بوون كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

 

aa





ئەم هەواڵە 3943جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad