English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا داوای گەمارۆی قورستر بۆ سەر ئێران دەكە
2018-10-29 [05:17 AM]

ZNA- هەولێر


ئاسۆشەیتێد پرێس لە راپۆرتێكدا ئاشكرایدەكات، بەشێك لە لاینگرانی دۆناڵد ترامپ لە كۆنگرێسی ئەمریكا، داوای گەمارۆی قورستر بۆ سەر ئێران دەكەن.

ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس داواش دەكەن گەمارۆكان لە كاتی خۆیدا جێبەجێ بكرێت و بەشێكی ئەندامانی كۆنگرێسیش نیگەرانن لەوەی ئەمریكا نەتوانێت گەمارۆكان وەك خۆی لە ئاستێكی زیاتردا بەسەر ئێران جێبەجێبكات.

پێشتریش جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رایگەیاندبوو، ئەگەر گەمارۆكانی ئەمریكا، سیاسەتە ناوچەییەكانی ئێران نەگۆڕن، رێگەی دیكە دەگرنە بەر.

بڕیارە ٥ ی مانگی داھاتوو، گەمارۆ نوێكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەستپێبكات كە بە قورسترین قۆناغی گەمارۆكان دادەنرێت.

 





ئەم هەواڵە 4255جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad