English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند زانیارییەك دەربارەی پاشەكەوتكردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرا دەكرێن
2018-10-30 [05:36 AM]

ZNA - هەولێر


سەرچاوەیەكی سەر بە وەزارەتی دارایی دەڵێت، تاوەكو ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ نوسراوێكی بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان نەكردووە بۆ یەكلایی كردنەوەی مووچە نەدراوەكانی  ساڵی 2018 .

سەرچاوەیەك لە یەكێك لە گەنجینەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی بە باسی راگەیاند: هیچ نوسراوێكیان سەبارەت بە پاشەكەوتكردنی مووچەی چەند مانگێكی ئەمساڵ بۆ نەهاتووە و لە ناو وەزارەتی دارایش گفتوگۆی لەسەر نەكراوە.

سەرچاوەكە گوتیشی:" مانگانە لیستی مووچە وەردەگرین بۆ نمونە ئەم مانگە لیستی مانگی 10 وەردەگرین، بەڵام وەزارەتی دارایی داوای لیستی مووچەی مانگی 8ی لە ئێمە كردووە، لیستەكان ناردران و چاوەڕوانی بڕیاری خەرجكردن دەكەین".

ئەو سەرچاوە راشیگەیاند: ئەگەر مووچەی هەرمانگێك نەدرێت یان پاشەكەوت بكرێت ئەوە دەبێت نوسراوی فەرمی بۆ دەربچێت.

بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی مووچەی هەرمانگێك دابەش نەكرێت ئەوە دەبێت لە كاتی خەرج نەكردنی قەیدی بۆ بكرێت و لە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 12 دیاری بكرێت.

لە ساڵی 2015 دا بە نوسراوێك وەزارەتی دارایی ئەوەی بۆ گشت وەزارەتەكان و گەنجینەكان و فەرمانگەكانی حكوومەت روونكرەوە مووچە نەدراوەكانی9 و 10 و 11 و 12 وەكو قەرز لای حكوومەت دەمێنێتەوە و قەیدی بۆ دەكرێت.

بە پێی زانیاریەكان حكوومەت زیاتر لە 10 تریلیۆن دیناری مووچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران قەرزارە.





ئەم هەواڵە 7108جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad