English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمەڵگایەكی گەورەی گەشتیاری لە هەولێر دروست دەكرێت
2018-10-30 [06:11 AM]

ZNA - هەولێر


پڕۆژەیەكی گەورەی گەشتیاری لە هەولێر بەسەرمایەی چەندین ملیۆن دۆلار دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ماوەی پڕۆژەكەش 2 ساڵ دەخایەنێت.

سامان عارەب،بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێربە باسی راگەیاند: هەفتەی رابردوو مۆڵەت بە پڕۆژەی كۆمەڵگایەكی گەشتیاری دراوە كە سەرمایەكەی 12 ملیۆن دۆلارە و یەكێكە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژیەكانی گەشتیاری".

عارەب ئاماژەی بە وردەكاری پڕۆژەكەدا و گوتی:" پڕۆژەكە پێك دێت لە رێستۆرانت و هۆتێل و مۆتێل و خواردنگە و بابەتەكانی تری گەشتیاری، پڕۆژەكە لە لایەن وەبەرهێنەری خۆماڵی جێبەجێ دەكرێت".

ئەو بەرپرسەی وەبەرهێنان جەخت دەكاتەوە، ئێستا یەكێك لە ستراتیژیەتەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگیدانە بە كەرتی گەشتیاری ، دەشڵێت:" حكوومەت هەموو ئاسانكاریەك و هاوكاریەك دەكات بۆ سێكتەری گەشتیاری بۆ ئەوەی مۆڵەت بە پڕۆژەكان بدرێت و زەوی پێویست بۆ وەبەرهێنەران دابین بكرێت".

ئەو پڕۆژە گەشتیاریە لە نێوان رێگای 120 مەتری و 150 مەتریە، بە گوتەی بەرپرسەكەی وەبەرهێنان، ماوەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە 2 ساڵە و دەست بە جێبەجێكردنی كراوە.

بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر، مۆڵەتی پڕۆژەكانی گەشتیاری بە پلەی سێیەم دێت تاوەكو ئێستا 75 پڕۆژە مۆڵەتیان پێدراوە.

تاوەكو 10 مانگی ئەمساڵ زیاتر لە 20 پرۆژەی وەبەرهێنان بەسەرمایەی زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلار لە هەولێر مۆڵەتیان وەرگرتووە، كە 7 پڕۆژەيان گەشتیارین.





ئەم هەواڵە 5710جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad