English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەھەولێر مامۆستایەک پێداویستی خوێندنی یەک ساڵی قوتابیانی قوتابخانەیەک دابین دەکات
2018-10-30 [09:44 AM]

ZNA- ھەولێر 



خانەوادەی مامۆستایەکی دیاری ھەولێر بۆ زیاتر برەودان بە خوێندن و خزمەتکردنی قوتابیان پێداویستییەکانی خوێندن بۆ قوتابیانی قوتابخانەیەکی دەشتی ھەولێر دابین دەکەن.
مامۆستا "لاولاو عەزیز"  لەسەر ئەرکی خۆی سەرجەم پێداویستی خوێندنی بۆ گشت قوتابیانی قوتابخانەی "قوڵتەپەی ڕەشیدی" لە سنووری ناحیەی قوشتەپە کە لە ١٠٠ قوتابی پێک دێن دابین کرد.
لە پای ھاوکارییەکانیشی بۆ ئەو قوتابخانەیە، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی ھەولێر و مامۆستایان و بەڕێوەبەری قوتابخانەکەش ستایشی کارە خێرخوازییە پەروەردەییەکانی مامۆستا لاولاویان کرد ھیوایان خواست نموونەی زۆر بێت.
شایەنی باسە ناوبراو پێشتر چەندان جار خواردنی بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان لە سنووری بەرگری لە وڵات ئامادەکردوە لە شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش،  ھەروەھا چەندان جار پێداویستی خۆراکی بەسەر کەمپی مەخمور دابەشکردووە و تەنانەت ھاوکارییەکانی گەیاندۆتە شاری خانەقینیش و پارسێلی خۆراک و کەل و پەل و پێداویستی بەسەر ئاوارەکان و لێقەوماواندا دابەشکردووە.
ی.ا
 





ئەم هەواڵە 2332جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad