English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێ دەبێتە راھێنەری ریال ، یاریزانان داوای گەڕانەوەی ئەفسانە دەکەن
2018-10-30 [10:11 AM]

ZNA- ھەولێر 



دوای دوورخستنەوەی لۆپیتیگی لە ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید لە ئێستادا بەرپرسانی ئەو یانەیە بە دوای راھێنەرێکن کە بتوانێت سەرپەرشتی یانەی شاھانە بکات. 

بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید لە ئێستادا بە شێوەیەکی کاتی ئەو ئەرکەیان بەسۆلاری سپاردوە ، ئەگەر ھاتوو لە ماوەی دوو ھەفتەی داھاتوو ئەنجامەکانی باش بوون ئەوا تا کۆتایی ساڵ لەگەڵ یانەی شاھانە دەمێنێتەوە . 

لەلایەکی دیکە یاریزانانی یانەی ریال مەدرید داوایان لە سەرۆکی یانە کردووە جارێکی دیکە زەینەدین زێدان بگەڕێنێتەوە ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید ، چونکە دەڵێن لەگەڵ زێدان زۆر ئاسوودە بووین. 


لەئێستاشدا بەرپرسانی یانەی شاھانە چەند ناوێکیان دەست نیشان کردوە بۆ ئەوەی ببێتە راھێنەری یانەی شاھانە لەوانە جۆزێ مۆرینیۆ راھێنەری یانەی مانشستەر یونایتد ، ئارسن ڤینگەر راھێنەری پێشووی یانەی ئەرسنال ، لیوناردۆ جاردیم راھێنەری پێشووی یانەی مۆناکۆ و ھەروەھا رۆبێرتۆ مارتینیز راھێنەری ھەڵبژاردەی بەلجیکا. 

لەماوەی دوو ھەفتەی داھاتووش ئەم بابەتە بەتەواوەتی یەکلایی دەبێتەوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2947جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad