English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک وەزیران پەیامێکی بڵاوکردەوە
2018-10-30 [01:50 AM]

ZNA- ھەولێر 


سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی چلەی (ئیمام حسێنەوە) پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند ئەو ساڵیادە سمبولی خۆراگرییە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر، توویتێکی بە ‌زمانی عەرەبی بڵاوکردەوە، ھاتووە ساڵیادی چلەی شەھیدبوونی ئیمام حوسێن، سیمبوولی خۆڕاگری و ئارامگرتنە بۆ ھەرکەسێک کە دەیەوێت شوێنپەنجەی خۆی لە مێژووی خەبات بۆ بەدەستھێنانی مافەکان بکاتەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: رێوڕەسمی زیندووکردنەوەی ساڵیادی چلەی شەھیدبوونی ئیمام حوسێن بەئارامی بەڕێوەبچێت و ببێتە ھاندەرێک بۆ نەھێشتنی ستەم و قەڵاچۆکردنی گەندەڵی و ھەوڵدانی بۆ بەرقەراربوونی ئاسایش و پێکەوەژیان و بەدەستھێنانی ماف بۆ ھەموو خاوەن مافەکان.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 5320جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad