English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دروست كردنی بەنداوێكی گەورە لەهەولێر چووە بواری جێ بەجێ كردنەوە
2018-10-31 [05:55 AM]

ZNA - هەولێر


لە دووریی 35 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری هەولێر بەنداوێکی گەورە دروست دەکرێت و سوودێکی زۆری کشتوکاڵی و گەشتیاری دەبێت و توانای گلدانەوەی 81 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

بەنداوەکە لە دەربەندی گۆمەسپان لە دووریی 35 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی هەولێر دروست دەکرێ و دیزاینەکەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی بەنداو و کۆگاکانی هەرێمی کوردستان کراوە.

بەنداوی گۆمەسپان پشت بە باران و سەرچاوە سروشتییەکانی ناوچەکە دەبەستێت و بە تەواوبوونیشی، زیاتر لە 3600 هێکتار زەوی بەراو دەکات.

بەنداوەکە توانای گلدانەوەی 81 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، درێژییەکەی 375 مەترە و بەرزیی بەنداوەکە 70 مەترە.

بەنداوەكە ئێستا %16.73ـی کارەکانی ئەنجام دراوە، لە 16/11/2019 تەواو بێت و 102 ملیار و 71 ملیۆن دیناریش بۆ دروستکردنی تەرخان کراوە.

 





ئەم هەواڵە 6439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad