English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینەوەیەك کاریگەریی جەوی سارد لەسەر دڵ ئاشکرادەکات
2018-10-31 [11:04 AM]

هەولێر _ ZNA



کۆمەڵەی نەخۆشییەکانی دڵ لە ئەمریکا ئەنجامی توێژینەوەیەکیان بڵاوکردەوە کە دەریدەخات پەیوەندی هەیە لەنێوان جەڵتەی دڵ و دابەزینی پلەی گەرما لە زستاندا.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، توێژینەوەکە پشتی بە داتای ٢٧٤ هەزار و ٢٩ نەخۆش بەست بۆ ماوەی ١٦ ساڵ کە نیوەیان لە تەمەن ٧١ ساڵیدا بوون، لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوت کە دابەزینی پلەی گەرما و فشاری کەشوهەوا و خێرایی با و کەمبوونەوەی تینی تیشکی خۆر کۆمەڵێك فاکتەرن مەترسی توشبوون بە جەڵتە و نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکەن.

لەوبارەیەوە دکتۆر نیشا جالانی لە سەنتەری چارەسەری نەخۆشی مولوولەکانی خوێن و دەمارەکان لە نیویۆرك وتی، ''دابەزینی پلەکانی گەرما وادەکات دەمارەکان و مولوولەکانی خوێن تەسك ببن، هەر کەسێکیش داخرانی هەبێت لە دەمارەکانیدا بە ڕاددەی ٧٠-٨٠% ئەوا دەمارەکانی زیاتر تەسك دەبنەوە، بەمەش ڕۆیشتنی خوێنی دەوەستێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی خوێن و دڵ زیاد دەکات.

جگە لە کاریگەرییەکانی سەرما، خواردنەوەی کافایین لەم وەرزەدا بە ڕاددەیەکی زۆر کاریگەری دەبێت لەسەر توشبوونی دڵ بە کێشەی تەندروستی.





ئەم هەواڵە 8803جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad