English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردۆغان زانیاری لەسەرهاتنەوەی داعش ئاشكرا دەكات
2018-10-31 [06:39 AM]

​ZNA - هەولێر


سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مان، وتارێكی پێشكه‌شكرد و باسی سەرهەڵدانەوەی داعشی كرد لەناوچەكە.

ئه‌ردۆغان لەوتارەكەیدا ئاماژه‌ی بەوەكرد: دەیانەوێت جارێكی دیكه‌ داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌، هەروەها ده‌زانین له‌ لایه‌ن چه‌ند به‌رهه‌ڵستێكی دیاریكراوه‌وه‌ دیسانه‌وه‌ دەیانەوێت به‌ راهێنانكردن به‌ داعش و له‌ رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌وڵی هێنانه‌وه‌ی(ئه‌و رێكخراوه‌) ده‌درێت.

ئەردۆغان روونیشیكردەوە،  هه‌رگیز رێگه‌ به‌وانه‌ ناده‌ین له‌ لایه‌كه‌وه‌ به‌ هاندانی رژێم و له‌ لایه‌كه‌ی دیكه‌وه‌ به‌ هێنانه‌وه‌ ئارای داعش دیسانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت سووریا نوقمی خوێن و ئاگر بكه‌ن.

سەرۆك كۆماری توركیا گوتیشی: ئه‌وه‌ی بێجیاكاری هه‌موو رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان به‌كارده‌هێنێت بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌، ئێستا له‌ رێگای ئه‌و یاریه‌ قێزه‌ونه‌وه‌ هه‌وڵی هێنانه‌ەوەی داعش ده‌دات.

ئەو دەشڵێت: پێکهاتەی تیرۆر لە خۆرهەڵاتی فورات لەناودەبەین، له‌و باوه‌ڕه‌شداین نه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و نه‌ رای گشتیی جیهان به‌ یاری داعش له‌ خشته‌ نابرێن.

لەكۆتایی وتارەكەیدا ئەردۆغان دووپاتی كردەوە، ئامادەکارییەکان و پلانەکانمان و پرۆگرامەکانمان تەواوکردووە، تەنانەت لە رۆژانی رابردوودا دەستوەردانی کردەییمان لە دژی رێکخراوی تیرۆریستیی دەستپێکردووە، لە داهاتوویەکی نزیکشیدا بەئۆپەراسیۆنی گشتگیرتر و کاریگەرتر هەڵدەکوتینە سەر تیرۆریستان".

 

س/ ئەنادۆڵ





ئەم هەواڵە 3460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad