English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرەی توركمانی داوای پۆستی جێگری سەرۆك وەزیران دەكات
2018-10-31 [06:56 AM]

ZNA - هەولێر


ئەندامێكی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی رایگەیاند، دەیانەوێت بەشداری لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بکەن و داوای پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران یان وەزارەتێکی تایبەت بە کاروباری تورکمانەکان دەکەن.

ئایدن مەعروف ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی بە ئاژانسی ئانادۆڵو گوت: "ئێمە دەمانەوێت بەشداری لە پێکهێنانی حکوومەتدا بکەین و لە میانی دانوستانەکانیشدا، داوای پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران دەکەین یان وەزارەتێک تایبەت بە کاروباری تورکمانەکان و ئەم پۆستەش بە شایستەی خۆمان دەزانین".

ئەندامەكەی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی، ئاماژەی بەوەشکرد، کە پێویستە لەچوارچێوەی پاراستنی مافی پێکهاتەکان، پۆستێکی باڵایان پێبدرێت و گوتیشی، داواکارییەکەیان دەبێتە بنەمای دەستپێکی دانوستانەکان و گفتوگۆکردن لەگەڵ لیستی براوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم .

"ئەو دەشڵێت: ئێمە لەماوەی رابردووشدا چەندین جار داوامان کردووە کە یەکێک لەو پۆستانەمان پێبدرێت، بەڵام تا ئێستا وەڵامێکی ئەرێنییمان وەرنەگرتووە و هیوادارین لەم کابینەیەدا، داواکەمان جێبەجێ بکەن".

لە پەرلەمانی کوردستان پێنج کورسی وەک کۆتا بۆ تورکمانەکان تەرخانکراوە و بەرەی تورکمانی عێراقی کە بەشداری هەڵبژاردنەکەی ٣٠ی ئەیلوولی کرد توانی ببێتە خاوەنی یەک کورسی لەو پێنج کورسییە.

 





ئەم هەواڵە 2140جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad