English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوانــزە خــۆراكــی تــەنــدروســت بــۆ جــگــەر
2018-10-31 [12:29 PM]

هەولێر _ ZNA



جگەر دووەم گەورەترین ئەندامی لەشە ، قەبارەكەی نزیكەی قەبارەی تۆپێكی پێی هەیە ، ئەركی پاككردنەوەی خوێنە لە ماددە ژەهراوییەكان كە لە سیرەمدا كۆ دەبێتەوە ، هاوكات جگەر یارمەتی هۆرمۆنەكان دەدات و ئاستی شەكر لە جەستە ڕێك دەخات ، تاكە ئەندامی جەستەشە كە خۆی توانای دروست كردنەوەی خۆی هەیە ، زۆر جار مرۆڤ تووشی كێشەی جگەر  دەبێت و پزیشكان 15 تەندروست ترین خۆراكیان بۆ جگەر دەستنیشان كردووە كە بریتین لەمانەی خوارەوە  :-

1 - زەردەچەوە ( زەردەچۆ ) :
یەكێكە لەو خۆراكانەی كە ڕێگری لە چەوری جگەر دەكات ، یارمەتیدەرێكی زۆر بەهێزە و هەرچی ژەهری نێو جەستەی مرۆڤ هەیە پاكی دەكاتەوە و بەتایبەتیش بۆ پاككردنەوەی جگەر لە ژەهرەكان زۆر كارا و بەهێزە و دەتوانی لە كەمترین كاتدا ژەهری نێو جگەر بكاتە دەرەوە و جگەرتان بە تەندروستی بهێڵێتەوە .

2 - سیر :
ئەگەر سیر بۆ سۆسی پاستا خۆش بكەن ، ئەوا لە كێشە گەورەكەی كە بۆنی سیرە ڕزگارتان دەبێ و خواردنیشی بەهۆی بوونی گۆگرد لە پێكهاتەكەیدا جگەر بە تەواوی چالاك دەكات و بەهۆی ئاوێتەكانی ئالیسین و سیلینیۆم جگەر بە تەواوی پاك دەكاتەوە .

3  - چەوەندەر :
  ڕەگی چەوەندەر كە بڕێكی زۆر ماددەی خۆراكی تێدایە وەكو فلاڤۆنۆیدس ، ئەم ماددەیە دژە ژەهرێكی یەكجار بەهێزە و سوودی یەكجار زۆر بە جگەر دەگەیەنێت .

4  - لیمۆ :
بڕێكی زۆر ڤیتامین C ی تێدایە و ئەو ڤیتامینە بۆ هەموو ئەندامەكانی جەستە پێویستە ، چونكە ماددە كیمیاییەكان لە جەستە دەكاتە دەرەوە و یارمەتی هەرس كردنی خۆراك دەدا و ڕێگر دەبێ لەوەی جگەر تووشی ژەهراویبوون بێت .

5  - ڕێواس :
سەوزەیەكە کە ئەگەر بە كوڵاوی بیخۆن ، ئەوا بەباشترین شێوە جگەر دەپارێزێت و هەمیشە بە تەندروستی دەیهێڵێتەوە و چارەسەری سەرئێشە و سەرسوڕان دەكات .

6  - تەماتە :
جگەر پێویستی بە  تەندرووستیەكی باش هەیە بۆ ئەوەی خوێنی لەش پاكتر بكاتەوە ، تەماتەش ماددەی كیمیایی glutathione تێدایە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی جۆرە پرۆتینێك لە جگەردا و یارمەتی چالاكبوون و تەندروستبوونی جگەر دەدات ، ئەو ماددەیە ڕۆڵ دەبینێ لە چارەسەركردنی زۆر نەخۆشی تر ، وەكو كێشەكانی گورچیلە و شێرپەنجە .

7  - سپێناخ :
پڕە لە پێكهاتەی خۆراكی و بە سەرچاوەیەكی سەرەكی ئاسن دادەنرێ ، هاوشێوەی تەماتە ڕێژەیەكی زۆر ماددەی كیمیایی glutathione ی تێدایە ، جگە لەو كارانەی پێشتر باسمان كرد ، دەبێتە هۆی چالاكبوونی جگەر و پرۆسەی گۆڕینی شەكر بۆ ووزە بە تەواوی چالاك دەكات .

8  - ئاڤۆگادۆ :
جۆرە میوەیەكی ئەمەریكییە ئێستە لە جیاتی هێلكە بەكار دەهێنرێت لە هەندێك چێشتخانەدا و بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایە ، تەنیا بۆ جگەر زۆر پێویست و گرنگ نییە ، بەڵكو دەرمانی سروشتی زۆرێك لە كێشەكان و سوودی یەكجار گرنگی بۆ تەواوی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ هەیە .

9  - گوێز :
پرۆتینیكە كەglutathione. بەرهەم دەهێنێت نەك تەنیا پرۆتینێكی سوود بەخشی بۆ جگەر لێ بەرهەم دێت ، بەڵكو ڕێژەیەكی باشی ترشی ئۆمێگا- 3 ی تێدایەكە گاریگەری باش و سوودی زۆر بە مێشكی مرۆڤ دەگەیەنێت ، هەروەها ترشی ئەمینی یارمەتی دەدات تا بە شێوەیەكی سروشتی جگەر  پاك بكاتەوە .

10 - سێو :
بڕێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی تێدایە .یارمەتی هەرسكردن دەدات ، چەندان جۆر ترشی ئەمینی تێدایە كە یارمەتی كرداری هەرس كردن دەدەن و هاوكات ئەو ماددە كیمیاییانەی لە ئەنجامی كارلێكەكانی نێو جەستە دروست دەبن ، هەموویان لەناو دەبات ، خوێن پاك دەكاتەوە و جگەر بە تەندروستی دەهێڵێتەوە .

11 - چای سەوز و هەنگوین :
چای سەووز دژە ئۆكسیدێكی رووەكی زۆر بەهێزی تێدایە ئاوێتەیەكە كە لەگەڵ جگەر كار دەكات بۆ پاككردنەوەی خوێن لەماددەی ژەهراوی و ماددەی كیمیایی ، بۆ ئەوەی لە دەست تامی تفتی چای سەوزیش ڕزگارتان بێ ، كەمێك هەنگوینی تێ بكەن ، بەمشێوەیە بەخێرایی لە چای سەوز بێزار نابن و بەردەوام دەیخۆنەوە و ئەو سوودە گرنگانەتان پێ دەگات .

12 - زەیتی زەیتون :
بۆ دروست كردنی خۆراكی ڕۆژانە لە لایەن خۆراك ناسانەوە وا ڕێنمای دەكرێین كە زەیتی زەیتون بەكار بهێنین ، چونكە دەتوانێت فشاری جەستە لەسەر جگەر كەم بكاتەوە ، ڕێگەش لە بڵاوبوونەوەی ژەهری جگەر دەگرێت .





ئەم هەواڵە 1651جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad