English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەقەیرانەوە بۆ سەرکەوتن ته‌رجومەی سەرکەوتنی کارێزمای نێچیرڤان بارزانی بوو
2018-10-31 [09:06 AM]

نوسینی : كارزان شاكری


گەرچی هەرێمی کوردستان بەقورسترین قۆناغی سیاسی و دارایی و پۆسەی سیاسی حیزبە ناوخۆیەکان دا تێپەڕی لەڕابردوو ، نەبوونی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە بۆهاوکاری و بەرچاوو روونی هەڵەکانی حکومەت لەئەدای کاری ڕۆژانە حکومەت داریدا ، حیزبەکانی هەرێمی کوردستان لەژیر بەرگی ناوی ئۆپوزسیۆندا گەوره‌ترین لەمپەرو ئاسەتەنگی نیاز خراپی بیری تەسکی حیزبی بوون لەبەردەم حکومەتی هەرێم لەرابردوودا ، بیری سەقەتی تەسکی حیزبی بوونیان تەرجومەیەکی سەقەت بوو لەسەر ناوی ئەدای ئۆپۆزسیۆندا ئەمەش وایکرد پێناسه‌ و ناوی ئۆپۆزسیۆن وەک بیری تەسکی حیزبی بوونیان سەقەت بکەن و لەپۆسەی سیاسی بوونیاندا حکومەت ناشرین بکەن شتێکش نەهێڵنەوە بەناوی ئۆپۆزسیۆن ئەوکاتەی لەنازو نیعمەتی حکومەتداری بوون بەشداری کاری حکومەتیان دەکرد کەدەوامی فەرمی حکومەت تەواو دەبوو لەکات ژمێر دووی دوای نیوڕۆ وەک مەلایی مەجبورە لەشەقامی سلێمانی دەستیان دەکرده‌ بەشین و هاوار دژی حکومەتی هەرێم بەیانیش لەگەل نازو نیعمەتی حکومەت هەلدەپەرین بێ گوێدان بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر هاولاتیان و ئەرکی حکومەت کە لەدوغێکی چەند قورسدایە ، بەرژەوەندی حیزبی تاكی لایەنەکان وایکرد دژایەتییان و نیازخراپی و نەفەسی ژەهراوی بوونیان دژ بەدەسکەوتەکان ڕۆژانە ژەهر برژێنە نێو شەقامی سیاسی کوردی بۆ تێکدانی ئەم ئەزموونەی هەرێمی کوردستان بینیمان ئەوەی دۆژمن نەیدەتوانی بیکات ئەوان بوونە دەم راست و زمان حاڵی دۆژمن ڕۆژانە بانگەوازی بەپاریزگابوون و بچوکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان دەدا باسی عیراقچیەتی و یەک پارچەیی خاکی عێراق و فەرشی سووریان بۆ مالیکی و عەبادی و قاسم سولیمانی ڕادەخست تەنها شکست بەکومەتی هەرێم بهێنن گەرچی هەرێمی کوردستان لەقورسترین شەڕی تیرورستانی داعش دابوو دوو ملیۆن ئاوارەی شەری داعش لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دالدەدران و شوێنی ئارامی و ژیانی ڕۆژانەیان بۆ دابین کرا ، حکومەتی عەبادی نەک بەرپرسیاریەتی هەل نەگرتن بەلكو دژایەتی حکومەتی هەرێمی دەکرد هیچ گوی بە قورسی و بارگرانی حکومەتی هەرێم نەدەدا ئەمەش پیلانگیرێکی روونی هەماهه‌نگی حکومەتی عەبادی و حیزبەکانی هەرێمی کوردستان بوون بۆتێکشکاندنی هەرێم و حکومەتی هەرێم ، بەلام ژێری و کارێزمای سەرکردایەتی سەرۆکی حکومەت نێچیرڤان بارزانی لێرەدا روون دێتە بەر چاو لەسەر ئاستی نێوخۆ و نێودەوڵەتی کاتێک بریاری ئابوری سەربەخۆی دا و متمانەی کارێزمای نێچیرڤان بارزانی بوو بە باوەڕی دروستکردنی بەدەستهینانی ڕۆسیاوکۆمپانیای رۆس نفت تاکوو گەوره‌ترین گرێبەستی غازی سروشتی لەگەڵ هەرێم ئیمزا بکات و ڕاگەیاندنی ئابووری سەربەخۆ سەرکەوتوترین کاری دەولەتمەدار نێچیرڤان بارزانی بوولە ساڵی ۲٠۱٥ پاش ئەوەی بەغدا پابەندی رێکەوتنی ئابووری نەبوو لەگەڵ هەرێم ئەگەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم نەبووایە ئەم سێ ساڵەی ڕابردوو هێچ مووچەیەک نەتواندرا بدرێت لەهەرێم ، هەرێمی کوردستان تووشی گەورترین کارەساتی مرۆیی دەهات لەناوچەکە ، بەلام سیاسەتی سەرکەوتوانەی نێچیرڤان بارزانی بەسەرکەوتووی بوو بەهۆکاری دەرباز بوونی ئەم قەیرانە نەهێشت مووچە بوەستێت خوراگری گەلی کوردستان بروابوونیان بەدەولەتمەدار بارزانی ئەمە ته‌عریفی متمانە بوونی سەرۆکی حکومەتە لەلایەن هاولاتیانی هەرێم ، ئەمەش وایکرد دەولەتمەدار پشت ئەستوورتربێت لەمهامی دەولەتداری لەهەنگاوە سەرکەوتوانەکانی نەوەستێت متمانەی تورکیاو ووڵاتانی ئەوروپی بەدەست بهێنێت دەست لەکڕینی نەوتی هەرێم هەلنەگرن و گووێ بەبانگەوازەکانی بەغدا نەگرن بۆ رێگرتن لەفرۆشتنی نەوتی هەرێم وهەنگاوەکانی نێچیرڤان بارزانی بەردەوام بوو بۆ تێپەراندنی ئەم دۆغە قۆرسە دەستکاری ڕێژەی پاشەکەوتی مووچە بۆ رێژەیەکی ڕەمزیی و دارشتنی پرۆژە یاسایەک بۆ نەهێشتنی پاشکەوت و چاککردنی سیستەمێک بۆ کە تەنها لە پەرلەمان ماوە دەربچێت ، ئەمە بەرپرسیاریەتی مهامی نێچیرڤان بارزانی بوو بەئەمانەتەوە کاری بۆی کرد سەرەڕای کشانەوەی کۆمەڵ و یەکگرتوو لە حکومەت ، بەڵام کاریگەری حکومەت لە پلان و بەرنامەی بە جۆرێک بوو باری دارایی بەرەو باشتر چوو گۆڕانکاری لە پاشەکەوتی مووچە کرا و سیستەمی بایومەتری کە خودی بەرنامەو پلانی سەرکەووتووی نێچیرڤان بارزانی بوو بۆ حکومەت کە داهاتێکی زۆر بۆ حکومەت دەگەرێنێتەوە باری حکومەتی سووکتر کرد ، بۆیە سەرکەوتنی دبلوماسی نێچیرڤان بارزانی دوای خیانەتی ۱٦ی ئۆکتوبەر کەبڕیاری خنکاندنی هەرێمی کوردستان درابوو لە لایەن بەغدا هەرێم ئابلۆقەدرابوو ڕۆژانە بڕیاری سزای بەسەر دا دەسەپێندرا ، دروستکردنی لوبیەکی نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی هێنان بەهەره‌شەکانی بەغداو شکاندنی بەستەلەکی سیاسی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی تێکشکێنراو لە بار بردرا کۆتایی بەهەرەشەکانی بەغدا هێنا ، لەمێژوو گەر ئەکادیمانە خوێنەوە بۆ نێچیرڤان بارزانی بکرێت لەسەر ئاستی ناوخو و هەرێمی نێودەولەتی دەتونێن بڵین نێچیرڤان بارزانی سەرکردەی لەناوبردنی قەیرانەکانە لەقەیرانەوە بۆ سەرکەوتن لەکابینەی تازەی حكومەتی هەرێم نێچیرڤان بارزانی چاوەڕی بکەن لەسەرکەوتنی تازەتر بۆ بونیاتنانی کوردستانێکی بەهیزتر.





ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad