English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەوت نیشانە لە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە ئاگادارت دەکاتەوە
2018-10-31 [02:00 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ئەنجامی توێژینەوەیەكی بەریتانی کە لەسەر "لێکۆڵینەوەکانی شێرپەنجە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدراوە" و ئەنجامەکەی لە گۆڤارێکی بەریتانی تایبەت بە شێرپەنجە بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بە چەند نیشانەیەك داوە کە لە ئەگەری  توشبوون بە شێرپەنجە ئاگادارت دەکەنەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فۆکسی ئەمەریکی، ئەو توێژینەوە بەریتانییە لەگەڵ کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریکی ئاماژەیان بە چەند نیشانەیەك کردووە کە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە دەردەخەن و نابێت پشتگوێ بخرێن، ئەوانیش بریتین لەم چەند خاڵەی خوارەوە:

١. بوونی خوێن لەگەڵ پیسایی، قەبزبوون و سکچوونی بەردەوام و گۆڕانی ڕەنگ و سروشتی پیسایی.

٢. چاكنەبوونەوەی برینێك، واتە بەردەوامبوونی هەوکردنی و زیادبوونی ئازاری ئەو شوێنە.

٣. خوێنبەربوونی ناسروشتی وەك خوێنبەربوون لە ئەندامی زاوزێدا یان لە گۆی مەمك و بەردەوامبوونی خوێنبەربوون لە ژناندا تەنانەت دوای وەستانی سووڕی مانگانە.

٤. دروستبوونی گرێ لە بەشە جیاوازەکانی جەستەدا.

٥. تێكچوونی کرداری هەرس و قورسبوونی قوتدانی خواردن و هەستکردن بە ئاوسان بەبێ ئەوەی خواردنی زۆر بخورێت.

٦. گۆڕانی خاڵ و نیشانەکانی سەر پێست بە جۆرێك قەبارە یان ڕەنگیان بگۆڕێت.

٧. کۆکە و تێكچوونی دەنگ بە بەردەوامی و بۆ ماوەیەکی درێژ.

٨. ئاوسانی غودە و ئازاری سك بە بەردەوامی.

ئەم کۆمەڵە ئەمریکییە ڕێنمایی ئەوەی داوە، لەگەڵ دەرکەوتنی هەرکام لەم نیشانانە بۆ ماوەی دوو هەفتە بە بەردەوامی بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێکی هەبێت، سەردانی پزیشك بکرێت و پشتگوێ نەخرێت.





ئەم هەواڵە 1237جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad