English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موەلیدە دزراوەکەی ھەولێر لە سلێمانی دەدۆزرێتەوە 
2018-10-31 [09:55 AM]

ZNA- ھەولێر 



لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەێنێت ، چەند رۆژێک لەمەوبەر مۆلیدەیەکی کارەبایی گەورە (K.V٤٠٠) لەشاری ھەولێر دەدزرێت‌و خاوەنی مۆلیدەکە لەشاری ھەولێر سکاڵای یاسایی تۆمار دەکات‌و زانیاریی دراوە کە مۆلیدەکەی بەرەو شاری سلێمانی ھێنراوە.


ڕاشیدەگەیەنن پاش کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەلایەن ھیزەکانی پۆلیسەوە، توانرا دوێنێ ٢٠١٨/١٠/٣٠، لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانییەوە شوێنی مۆلیدەکە ئاشکرا بکرێت‌و دەستیبەسەردا بگیرێت و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر گەڕێندراوەتەوە بۆ شاری ھەولێرو لەلایەن پۆلیسی ھەولێرەوە رێکاریی یاسایایی بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 4657جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad