English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگای باڵای پاکستان بڕیاریدا ژنێکی کریستیانی ئەم وڵاتە کە لەسەر کوفر بە مەرگ سزا درابوو، ئازاد بکرێت
2018-10-31 [01:54 AM]

​ZNA - هەولێر


ئاسیا بی بی لەساڵی ٢٠١٠دا دوای دەمەقاڵەیەک لەگەڵ کۆمەڵیک ژنی موسوڵمان لەلایەن ئەم ژنانەوە تۆمەتبار کرا که جوێنی بە پەیامبەری ئیسلام داوە و بەم بۆنەیەوە سزای مەرگی بۆ بڕایەوە. 

بی بی دوو جار داوای پێداچوونەوە بۆ سزاکەی کرد و ئیسلامییە توندڕەوەکانی پاکستان بە توندی داوای سەپاندنی سزاکەیان دەکرد و لە هەمان کاتدا کۆمەڵگە کریستیانەکانی جیهان و پاپای ڤاتیکان و هەروەها کۆمەڵگەکانی مافی مرۆڤ پشتگیرییەکی بەهێزیان لە بی بی دەکرد.

دواجار دادگای پاکستان ئەم ژنەی بە بێ‌تاوان ناساند و بڕیاری ئازادکردنی دا.





ئەم هەواڵە 6031جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad