English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگاداریه‌كی گرنگ بۆ شاری سلێمانی
2018-10-31 [02:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری سلێمانی له‌ هه‌بونی جۆره‌ هه‌نگوینێك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نازانرێت له‌ چی دروستكراوه‌ و زیانی بۆ سه‌رته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌.

ده‌روێش فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كانی ناوبازاڕ جۆره‌ هه‌نگوینێك ده‌فرۆشرێت كه‌ به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ كراوه‌ و نازانرێت له‌ چی دروستكراوه‌.

وتی؛ ئه‌و پێكهاته‌ی هه‌نگوینی ساخی لێ دروست بوه‌، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆماوه‌یه‌كی زۆر عه‌مبار بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانكاریه‌كی به‌سه‌ردا بێت یان تێكبچێت، وە یان له‌كاتی خواردنیدا مەترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست بكات.

وتیشی؛ به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و هه‌نگوینه‌ی كە ساغ نەبێت و شه‌كرێكی زۆر له‌ پێكهاته‌كه‌یدا هه‌بێت‌ توانای تێكچونی كه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی شه‌كر ماده‌یه‌كی پاراستنه‌.

رونیكرده‌وه‌؛ ئه‌و هه‌نگوینه‌ی له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ و ده‌ستگێره‌كان ده‌یفرۆشن، كه‌ڕو ده‌كات و پاش هه‌فته‌یه‌ك كه‌ڕوه‌كه‌ ده‌بێته‌ كرم و زیان بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات، ‌نازانرێت له‌ چ جۆره‌ ماده‌یه‌ك دروستكراوه‌ و له‌كاتی خواردنیدا پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.

ده‌روێش فه‌ره‌ج، داوا له‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات له‌كاتی كڕین و بازاڕكردنه‌كانتان دڵنیا بنه‌وه‌ له‌سه‌لامه‌تی ئه‌و خۆراكه‌ماددانه‌ی ده‌یكرن و به‌كاریده‌هێنن  هه‌روه‌ها له ‌هه‌بوونی ئه‌و جۆره‌ هه‌نگوینه‌ له‌ڕێی ژماره‌ی ( 07708677777) یاخود په‌یجی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 2074جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad