English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەکاتی خواردنی دەرماندا ئەم هەڵانە ئەنجام مەدەن
2018-11-01 [09:11 AM]

هەولێر _ ZNA



 

تێکەڵکردنی دەرمان و گژوگیای سروشتی کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات

هەندێك کەس لەگەڵ ئەو حەب و دەرمانانەی پزیشك بۆیان دەنوسێت گژوگیای سروشتی دەخوات بە مەبەستی چارەسەر یان بەهێزبوونی جەستەیی، کە ئەمەش کردارێکی مەترسیدارە و کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دەبێت.

پسپۆڕ لە بواری زانستی خۆراکی کریس ئیتریدج دەڵێت، نەخۆش بەردەوام دەبێت ئاگاداری جۆری ئەو دەرمانانە بێت کە وەریان دەگرێت و ڕێنماییەکانی بخوێنێتەوە، بزانێت لایەنە نەرێنییەکانی چین.

ئەم پسپۆڕە ئاشکرایکردووە، خواردنی گژوگیا دوای دەرمان ئەگەری هەیە ببێتە هۆی خوێنبەربوون کاریگەری نەرێنی لەسەر جگەر و گورچیلە هەبێت.
 

لە دیارترین ئەو دەرمانانەش بریتین لە:

- دەرمان و حەبی ڤیتامین و کانزا نابێت پاش خواردنەوەی قاوە بخورێن

- حەبی ئازار شکێن و ڤیتامین "C" دوابەدوای یەك نەخوڕێن

- لەگەڵ ئەمەشدا حەبی "ستاتین" و شەربەتی ترێ بەیەکەوە نەخورێن





ئەم هەواڵە 9013جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad