English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا هەموو بەردێکی زراو پێویستی بە نەشتەرگەری هه‌یه‌
2018-11-01 [11:16 AM]

هەولێر _ ZNA


 

زۆربەی بەردی زراوەکان بە ڕێکەوت لە کاتی پشکنین بۆ نەخۆشی تر یاخود سۆنەرکردن لەسەر داوای کەسەکە خۆی دەدۆزرێتەوە، به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا هه‌موو به‌ردێكی زراو پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌؟

" دوو لەسەر سێی ئەوانەی بەردی زراویان هەیە هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی زراو-یان نیە، بۆیە ئەو کەسانە پێویستیان بە نەشتەرگەری نیە و تەنها لە لایەن پزیشکی پسپۆرەوە چاودێریی دەکرێن."

ئەگەر لە یەک جار زیاتر نەخۆشێک کە بەردی زراوی هەبوو و تووشی ئازاری زراو بوو، پێشنیار دەکرێت کە نەشتەرگەری بۆ بکرێت و زراوەکەی بۆ لاببرێت.

تەنها لە ٤ حاڵەتدا نەشتەرگەری لابردنی زراو بۆ بەردی زراوی بێ نیشانە دەکرێت:

١-کەسێکی بە تەمەن کە نەخۆشی شەکرەی هەبێت.

٢-کەسێک کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە شوێنێکی دوورەدەست بژی و دەستی بە نەخۆشخانە نەگات.

٣-ئەو کەسانەی کە ئەگەری شێرپەنجەی توورەکەی زراو-یان زۆرە.

٤-تورەکەی زراوی پۆرسلین: سپی هەڵگەڕانی تورەکەی زراو لە ئەنجامی دروست بوونی توێژێکی کالسیۆمی لەسەر دیواری تورەکەی زراو.





ئەم هەواڵە 1192جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad