English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ هەموو حەز بە دیدارو مەجلیسی نێچیرڤان بارزانی دەکەن؟
2018-11-01 [12:56 PM]

نوسینی : كارزان شاكری


مام هەژار لە کتێبی "چێشتی مجیور"، نوسیویەتی و دەڵێت: بۆیە من مەجلیسی مەلاموستەفام هەڵبژارد تا بەکەرامەتەوە بژیم ، مام جه‌لال تاڵەبانی کەلە ژیان دامابوو لە لێدوانێكى بۆ کەناڵی جزیرەی عەره‌بى ووتی" گەورەترین هەڵەی ژیانم ئەوەبوو لەژێر فەرمانی مەلاموستەفای بارزانی نەمر دەرچووم"، دوای دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کاتێک سەرۆک مسعود بارزانی چوو بۆ سلێمانی به‌ نەوشیروان موستەفایان ووت سەرۆک بارزانی دێت بۆ دیدارت نه‌وشیروان ووتی ئەوە شەڕەفێکی گەورەیە هەڵۆ یەک جار لەسەر داری بەرز دەنیشێتەوە، بۆیە نەوشیروان دواتر هەر لە گردەکە تا سەری بڵند بەمونیکایەک چوو بۆ سەری بڵند بۆ لایی سەرۆک مسعود بارزانی ، قوباد تاڵەبانی لە کەناڵی جەزیرە ده‌ڵێت: کاک نێچیرڤان و بەندە نەبا هەرێم لەبەین دەچوو، ئەم قسەیه‌ی قوباد تاڵەبانی شکۆ و مجلیسی نێچیرڤان بارزانیە کە مام هەژار دەڵێت بۆیە ئەم مجلیسەم هەڵبژارد ، قوبادیش کە لە مه‌جلیسی نێچیرڤان بارزانی دا حزوری هەبوو دەیزانی چۆن بوو چ ئاستێکی مقام و مقالی سیاسی دابوو.

حسن عەلەوی سیاسەتمەداری عەرەبی عێراقی سەبارەت بەنێچیرڤان بارزانی دەڵێت" نێچیرڤان كەسایەتی ئارامی سیاسیە لەهەرێم و ناوچەکە کوژێنەوەی ئاگری گەرمی سیاسیە ، هێمن و سەرکەوتووه‌ ، بۆیه‌ش نێچیرڤان بارزانی لەهەرێم و عێراق بەسەرکەوتووترین چاوی سیاسی دادەنرێت.

حسن عەلەوی دەشڵێت: من نێچیرڤان بارزانی ناناسم چونکە لە جیلی سیاسی من نەبووە ، بەڵام دەتوانم بڵێم سەرکەوتوترین گەنجی سیاسیە لەناوچەکە وەک عه‌قلی سیاسی سەردەم هەژمار دەکریت.

بۆیە گەر خوێنەوە بۆ ئەو کابینانەی حکومەتی هەرێم بکرێت کە نێچیرڤان بارزانی تێدا سەرۆکی حکومەت بووە زۆرترین دەسکەوتی دبلۆماتی سیاسی و ئابوری و هەیبەتی دەوڵەتداری بەخۆیه‌وه‌ بینیوە لەئەداو مه‌هامی حکومەتداری رۆژانە ، چونکە مه‌جلیسی نێچیرڤان بارزانی شوێنی هەموو هێزو حیزبە سیاسیەکانی تیدا جێگا بویتەوە نێچیرڤان بارزانی بڕوای بەیەک تیمی کاری سیاسی و حکومداری هەیە ، بۆیە ئەوەی نێچیرڤان بارزانی بناسێ و کاری لەگەڵ کردبێت دەزانی مه‌جلیسی بارزانی سه‌رۆكوه‌زیر مه‌جلیسی شکۆداری و شکۆ بەخشینە ، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ هەمووان حەزدەکەن بەدیداری ده‌وڵه‌تمه‌دار نێچیرڤان بارزانی بگەن.





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad