English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەنگۆی گورێنی جێنشینی سعوودیە بڵاو بووەتەوە
2018-11-01 [02:02 AM]

​ZNA - هەولێر


گفتوگۆی گۆڕینی جێنشینی ئێستای شای سعوودیە لەنێو خانەوادەی دەسەڵاتدارانی سعوودیە دەستیپێکردووە.

رۆژنامەی ئیندیپێندی بەریتانیا لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەحمەد بن عەبدولعەزیز، وەزیری پێشووی ناوخۆ و برای شا سەلمان بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پۆستی جێنشینی شای سعوودیە گەڕاوەتەوە ئەو وڵاتە.

وەک رۆژنامەکە نووسیویەیەتی، خانەوادەی دەسەڵاتداری سعوودیە لەسەر کەیسی کوشتنی جەمال خاشوقچی لە محەممد بن سەلمان جێنشینی ئێستای سعوودیە تووڕەن و بە نیازن كۆبوونەوەیەك بۆ چارەنووسی مانەوەی وەك جێنشینی  ئەنجام بدەن.

رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە ئەحمەد بن عەبدولعەزیز یەکێکە لەو کەسانەی جێگای رەزامەندی خانەوادەی دەسەڵاتدارانی سعوودیەیە بۆ ئەوەی پۆستی جێنشینی شای ئەو وڵاتە وەربگرێت.





ئەم هەواڵە 6256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad