English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەشت وەزیرەکەی کابینەی عەبدولهمەهدی بە تەوافق دادنرێن
اینتیسار موسەوی، پەرلەمانتاری بونیادنانەوە
2018-11-01 [04:07 AM]

​ZNA -هەولێر


پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانێتیی بوونیادنانەوە ئاشکرایدەکات، یەکلاییکردنەوەی ٨ وەزارەتەکەی کابینەی نوێی حکومەت بە رێککەوتنی سیاسی لەنێوان لایەنەکان دەبێت.

ئینتیسار مووسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە رایگەیاند، ئەو هەشت وەزارەتەی لە کابینەی نوێی حکومەت ماون و دەنگیان پێنەدراوە، ئەوا بە رێککەوتنی سیاسی یەکلایی دەکرێنەوە.

مووسەوی گوتی: هەمان ئەو ناوانەی پێشتر پێشنیارکرابوون، جارێکی دیکە پێشکەش بە پەرلەمان دەکرێن و دەنگیان لەسەر دەدرێت. ئاماژەی بەوەشدا، کاندیدە پێشنیارکراوەکان دەنگی پێویست بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزارییەکان بەدەستدەهێنن.





ئەم هەواڵە 1690جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad