English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وادەی باران بارین راگەیندرا
2018-11-03 [06:30 AM]

ZNA-هەولێر


دەستەی کەشناسی عێراق ئاشکرایکرد کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە زریانێکی بەهێز و هەورە تریشقە و تەرزە عێراق دەگرێتەوە.

کەشناسی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەو شەپۆلی باران بارینە لە ڕووی بەهێزیەوە مامناوەند دەبێت و لە هەندێک شوێنیش دەگاتە زریان، پلەکانی گەرماش دادەبەزن".

ئاشکراشی کردووە کردوە باران لە ناوچەکانی باکوری عێراق کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، زیاتر دەبارێت بە تایبت لە شەودا بە بەراورد بە باران بارین لە باشوری عێراق.

دەستەی کەشناسی جەخت دەکاتەوە کە بە درێژایی سێ ڕۆژی داهاتوو باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزێت.

هەروەها ئاشکرایکردووە ڕۆژی دووشەممە باران بارین زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژێک پێش خۆی زیاتر دادەبەزێت.





ئەم هەواڵە 5701جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad