English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌سه‌ده‌: چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ سنووری سووریا جێگیر ده‌کرێن
2018-11-03 [09:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هێزی سووریای دیموکراتیک ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ بڕیاره‌ هه‌ندێک چاودێر له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکاوه‌ ڕه‌وانه‌ی سنووری سووریا و تورکیا بکرێن و له‌ نزیکه‌وه‌ کاره‌کانی تورکیا تاوتوێ بکه‌ن.

مسته‌فا بالی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هێزی سووریای دیموکراتیک سه‌باره‌ت به‌ کاردانه‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر به‌ کاره‌کانی تورکیا له‌ سووریا رایگه‌یاند، له‌ کاتێکدا سه‌یری پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌که‌ن ده‌بینن که‌ پێوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش داڕێژراوه‌ و ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانێتیی ناتۆش به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان بۆ سووریا ده‌ڕوانن.

مسته‌فا بالی ڕاشی‌گه‌یاند: بڕیاره‌ هه‌ندێک چاودێر له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا ڕه‌وانه‌ی سنووری سووریا بکرێن و پێویسته‌ چاودێرانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی که‌ پێوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی تورکیا هه‌یه‌ له‌ نزیکه‌وه چاودێری له‌سه‌ر‌ کاره‌کانی تورکیا بکه‌ن و سنوورێک بۆ "داپه‌ڕه‌ ده‌ستدرێژکارانه‌کان"ی تورکیا دابنێین.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 3454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad