English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار ئافرەت لەسەر دزیکردن دەستگیر دەکرێن 
وێنەکە لە ئەرشیف وەرگیراوە
2018-11-03 [10:24 AM]

ZNA- ھەولێر 




لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەێنێت ، چوار ئافرەت بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کراون. 

 لە راگەیندراوەکە ھاتووە، دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ئاگادارکراینەوە چەن حاڵەتێکی دزیکردن بەڕۆژ لەنێو بازاڕی کەلار ڕویداوە دوای لێکۆڵینەوەو چاودێری کردنی بازاڕی کەلار بنکەی پۆلیسی کەلار توانی سێ ئافرەت کەمنداڵێکیان لەگەڵدایە و دانیشتووی شاری کەرکوکن و لەلایەکی دیکەوە ئافرەتێکی تر کەدانیشتووی عەربەتە دەستگیربکەن کەبەپێی لێکۆڵینەوەکان دەستیان لەچەن حاڵەتێکی دزیکردندا ھەبووە ئەوئافرەتەی دانیشتووی عەربەتە دانی بەچەن حاڵەتێکی دزیکردنداناوە لەوانە موبایل و جانتای ئافرەتان .

 لەئێستادا بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی ٤٤٦ بەندکراون پۆلیسیش لێکۆڵینەوی زیاتر لەگەڵ تۆمەتباران دەکات.

ھەروەھا پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بەوەدەدەن،  لەلایەن عەمیدی مافپەروەر ئومێد مجید امین بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلار سوپاس و دەستخۆشی لەدووکارمەندی بنکەی پۆلیسی کەلارکرد کە ڕوڵی تایبەتیان ھەبووە لەدەستگیرکردنی تۆمەتباران و ھیوای خواست بەردەوام و بەدڵسۆزی زیاترەوە بەئەرکەکانیان ھەستن و خزمەت بەسنوری گەرمیان بکەن.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 4486جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad