English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین زانیاری لەسەر گەڕانەوەی میسی بۆ نێو یاریگاکان 
2018-11-03 [12:07 PM]

ZNA- ھەولێر  



لیونێل میسی ئەستێرەی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنە بەھۆی ئەو پێکانەی تووشی ھات بۆ ماوەی دوو ھەفتەیە لەیاریگاکان دوور کەوتووتەوە و تا ئێستاش بە فەرمی کاتی گەڕِانەوەی بۆ نێو یاریگاکان دیار نییە. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، میسی لە دوو یاری داھاتووی یانەی بەرشەلۆنە لە خولی و ئیسپانی و چامپیۆنزلیگ بەشداری ناکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، ھەرچەندە ڤالڤێردی راھێنەری بەرشەلۆنە میسی بانگھێشت دەکات بۆ یاری سێشەممە لەبەرامبەر یانەی ئەنتەرمیلان لە چامپیۆنزلیگ، بەڵام بەشێوەیەکی سەرەکی بەشداری یارییەکە ناکات. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، پێشبینی دەکرێت میسی بەشێوەیەکی سەرەکی لە یاری یانەی بەرشەلۆنە لەبەرامبەر ریال بیتس کە بڕیارە لە ١١ | ١١ ئەنجامبدرێت بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1666جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad