English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا مژدەیەکی خۆش بە قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی دەدات 
2018-11-03 [12:24 PM]

ZNA- ھەولێر  


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان وەرگرتنی ١٥ ھەزار و ٧٦٣  قوتابی دیکەی لە زانکۆکان راگەیاند و رایدەگەیێنێت، چوار ھەزار و ٩١ قوتابی دیکەش کە داوای شوێن گۆڕینیان کردبوو بەپێی داواکارییەکانیان شوێنەکانیان بۆ گۆڕاوە.

ئەمڕۆ شەممە ٣-١١-٢٠١٨ ، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی گەڕانەوەی ناوی ئەو قوتابیانە بڵاوکردەوە کە  ناویان لە ھیچ زانکۆیەک نەھاتبووەوە.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، دوای ئەوەی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچووانی قۆناخی ١٢ـی ئامادەیی پلانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩  زیادکراو، دەرگەی پێشکەشکردنی سکاڵا بۆ دەرچووانی ١٢ـی ئامادەیی کرایەوە، ئێستا وەزارەتەکەمان ئەنجامی سکاڵاکان رادەگەیێنێت کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

لە ئەنجامی پێشکەشکردنی سکاڵا ١٩ ھەزار و ٨٥٤ دەرچووی قۆناخی ١٢ـی ئامادەیی بە ھەردوو خول سکاڵایان تۆمارکردووە. لەو ژمارەیەدا ١٥ ھەزار و ٧٤٣ قوتابی ئەوانەن کە ناویان لە ھیچ شوێنێک نەھاتبووەوە، چوار ھەزار و ٩١ قوتابی دیکەش کە داوای گۆڕینی شوێنیان کردبوو شوێنەکانیان بۆ گۆڕدراوە.

وەرگرتنی ١٥ ھەزار و ٧٤٣ قوتابی دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکان، کە پێشتر ناویان لە ھیچ شوێن دەرنەچووبوو بەپێی ئەنجامی سکاڵاکان ناویان لەم شوێنانە گەڕاوەتەوە کە خۆیان داواکارییان بۆی پێشکەشکردبوو. لەم ژمارەیەدا ٦٧٤ قوتابی لە دەرچووانی خولی یەکەمن.

ئەنجامدانی شوێنگۆڕین بۆ چوار ھەزار و ٩١ قوتابی کە داوی شوێن گۆڕینیان کردبوو، بۆیە بەپێی داواکارییەکانیان شوێن گۆڕینیان بۆ کراوە.

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت: "ئێستا کۆی گشتی وەرگیراوان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ بریتییە لە ٤٣ ھەزار و ٤٢٦ وەرگیراوی خولی یەکەم و دووەمی قۆناخی ١٢ـی ئامادەیی". 

ھەروەھا لە وەرگرتنی ١٥ ھەزار و ٧٤٣ خوێندکار بڕیاری وەزارەت بۆ جیاوازی کەمترین کۆنمرەی وەرگرتن لەنێوان خولی یەکەم و خولی دووەم کە لە ٣ نمرە تێپەڕی نەبێت رەچاوکراوە.
 
وەک لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا ھاتووە، دەرچووانی (١٢)ـی ئامادەیی (خولی یەکەم و خولی دووەم) ئەوانەی سکاڵایان تۆمارکردووە دەتوانن کاژێر ٩ـی بەیانی رۆژی یەکشەممەوە ٤-١١-٢٠١٨ بە ‌ھەمان وشەی تێپەڕ و وشەی نھێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم) ئەنجامی وەرگرتیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە وێبسایتی (www.regayzanko.com) بەشێوەی ئۆنلاین وەربگرنەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوەش دەکات، وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێویستە دوای وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان پەیوەندی بە بەش و کۆلێژەکان بکەن بۆ خۆتۆمارکردن و مامەڵەکانیان بۆ دەستکردن بە پرۆسەی خوێندن.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 2446جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad