English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترسی هیزە سیاسیەکان لە کارێزمای نێچیرڤان بارزانی لەکابینەی نویدا؟
2018-11-03 [01:53 AM]

نوسینی : كارزان شاكری


پاش ئەوەی پارتی حیزبی یەکەمی براوەی خولی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بوو ، ئەمە وڵامێکی سەرکووتوانەو جەرگ بڕی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بۆ ئەو هێزه‌ نەیارە عێراقیانە و هێزە کوردیانەی باشوور کەپێش ۱٦ی ئۆکتوبەر و دوای ۱٦ی ئۆکتوبەر لەژووری عه‌مه‌لیاتی ئۆپه‌راسیۆنی ۱٦ی ئۆکتوبەر بۆ لەناوبردنی پارتی کۆببونەوە و خۆیان حازر کردبوو فاتیحە بۆ لەناو باردنی پارتی بخوینن ، بەڵام سەرکەوتنی سەربازی پارتی لە پردێ و سێحلا و خیتابی نەتەوەیی پارتی لەئەدایی سیاسیدا دەنگی کوردبوونی لە سندوقی دەنگدان دا بەسەرکەوتوویی لەسەر ئەم هێڵە نەتەوەییە لەخۆیی کۆکردەوە بوو بەحیزبی یەکەمێ سەرکووتوی سەربەخۆ خوازانی کوردستان ، ئەمەش وایکرد متمانەو بڕاوه‌یی تاکی کورد بەرەو ڕووی پارتی سیاسەتی سەرکەوتوانەی سەرۆکی حکومەت نێچیرڤان بارزانی زیاتر بکات لە ڕابردووی ئەدای دەولەتداریداو دەربازکردنی هەرێم لە دووایی ۱٦ی ئۆکتوبەر لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی لەڕووی ئابوری و سیاسی و جڤاکی وسەربازی کە تاکو ئێستا کەسی یەکەمی بریاردەری هەرێمە لە دووای وەرگرتنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم ، سەرکەوتنی ئەدای سیاسی و سەرکردایەتی نێچیرڤان بارزانی لەم پێگەیەدا ئەم عه‌قڵە کارێزمایە دەوڵەتداریە بویتە جێگای چاوی سیاسی عێراق و هەرێم کە هەموو هێزە سیاسیەکانی عێراق و هەرێم فۆکسی سیاسیان لەسەر جولە هەنگاوەکانی نێچیرڤان بارزانیە بە تایبەتی هیزە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانی خستوتە ترس و دڵەڕاوکێکی سیاسی ؟ چونکە دەزانن لەو پیلانگیریەی ڕابردوویان شکستیان هێناوە ئێستا پێگەو مه‌وقیعیەتی سیاسی پارتی لە لوتکەی شه‌رعیەت و پروژه‌ی هێزی سیاسی دایە ، هەرێمی کوردستانی خستە قۆناغێکی نووێ گۆڕانکاری نەخشەی سیاسی تازە لەسەر ئاستی عێراق و نێو دەوڵەتی و ناوخۆیی هەرێمی کوردستان ، وەک چۆن لە درۆشمی هەلبژاردندا بانگه‌شەی بونیاتنانێکی کوردستانی بەهێزی دەکرد ، ئەمەش واقیعی ڕەوڕەوەی نێچیرڤان بارزانی دەبێت لە کابینەی تازەدا ، ترسی هێزە سیاسیەکانی کودستان لەم کابینە تازەی نێچیرڤان بارزانی سەرکردایەتی دەکات ، لەوەدا خۆی دەبینێتەوە هێزی بەرزی سەرۆکی حکومەت لەڕێژەی کورسی پەرلەمانی هەرێم  بۆ دروستکردنی کابینەی تازە بۆ بونیاتنانێکی کوردستانی بەهێز لەگەڵ نزمی و لاوازی هێزی حیزبەکانی کوردستان لەقه‌باره‌ و پیگەیاندا مەودایەکی زۆر جیاواز و فراوانی هەیە هەر بۆیەش دەبینین یەکێتی لێدوانی سیاسی لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و لێدوانی ڕۆژانەی دا تووشی لێدوانی جوراو جۆری سیاسی بووە لەنێو هیستریایەکی سیاسی ڕۆژانەدا دەژێت ، یەکێتی دەزانێت کارتە سیاسەکانی کە لە بۆسەی سیاسیدای دژی پارتی بەکاری دەهێنا هەموو کارتەکانی لەدەست دا سووتاوە چیتر ناتوانێت ئەو یاریە سیاسی سیخوریانە بکات بە پاڵپشتی هێزی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتی ، یاری بە چارەنووسی گەلێکی مەزڵومی وەک هەرێمی کوردستان بکات ، قوباد تالەبانی باش لە ئاستی دبلوماسی و عه‌قلیەتی سەرکەوتوانەی سیاسی و حەدی بوونی نێچیرڤان بارزانی تێ دەگات کاری لەگەڵ کردووە باش لەوە تێ دەگات دەولەتمەدار بارزانی تیرازی قورسی سیاسیە لەبڕیارە چارەنوس سازەکاندا ، بۆیە قوباد تالەبانی لە لێدوانەکانیدا زۆر نەرم نەبرەی دەنگی سیاسی خۆیی وینا دەکات و دەری دەبڕێت تا ڕەزامەندی نێچیرڤان بارزانی بەدەست بهێنێتەوە بۆ ئەوەی بیکاتەوە بەجێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ، بەڵام قوباد تالەبانی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی تاکو ئێستا نەیاتوانیوە ته‌عریفی هێزی دیموکراسی بەخۆیان پێناسه‌ بکەن و هەر لەخەون و خەیاڵی پڵاوی هێزی دووەمی خۆیاندا دەژین  ناتوانن هەزمی شکستی دەنگی سندوقی هەلبژاردن بکەن ئەمەش یەکێتی خستوتە دۆخێک کە وەک هێزێکی دوور لە دیموکراتی وەسفی خۆیانی پێ دەکەن هەردوو لێدوانی مەلا بەختیار و باڤل تالەبانی ئەوە پشت راستدەکەنەوە کەدەڵێن دەنگیش نەهێنین هێزی دووەمین لەکودستان ، ترسی یەکێتی و هێزە سیاسیەکان لەکابینەی تازەی حکومەتی نیچیرڤان بارزانی نازانن لەچ کەنالێکەوە داخلی گفتوگۆی دروستکردنی کابینەی تازەی حکومەتی نیچیرڤان بارزانی بن لەگەڵ پارتی و نیچیرڤان بارزانی دەزانن لەبەردەمی ڕەحمەتی  حیکمەتی ناز هەلگرتنی نیچیرڤان بارزانی دان بۆیە تا متمانەی سیاسی لەدەست نەدەن باس لەشەراکەتی ڕاستەقینە دەکەن دەزانن رووبەرووی دۆڕانێکی سیاسی بوینەوە لەقه‌باره‌ی سیاسی خۆیاندا دەژین دەبێت چاوەڕی ڕەحمی پارتی و نێچیرڤان بارزانی بن لەکابینەی تازەی حکومەت داهاتووش بەم نزیکانە ئەم ڕاستیە دەخاتە ڕوو لەشانوی دروستکردنی حکومەتی تازە.





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad