English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر پۆستی وەزارەتێك شەڕی ناو ماڵی شیعە دەستی پێكرد
2018-11-04 [06:01 AM]

ZNA - هەولێر


هاوپەیمانی بنیات كە به‌ سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری و نووری مالیكی پێكهێنراوە، رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك دەست لەسەر پۆستی وەزارەتی ناوخۆ هەڵناگرن، چونكە هاوپەیمانی سائیرون پابەندی بەڵێنەكانی خۆی نەبووە.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4/11/2018 ، رۆژنامه‌ی "ئەلعەرەبی جەدید" له‌ سەر زاری سه‌ركردیه‌كی هاوپه‌یمانی بنیات بڵاوی كردۆتەوە كە دەڵێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاندیدی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌ (فالح فه‌یاز)ه‌ ناگۆڕن.

سەركردەكەی بنیات گوتیشی: "نه‌یارێتی هاوپه‌یمانی سائیروونی سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌در به‌رامبه‌ر كاندیدكردنی فالح فه‌یاز، وه‌ك كوده‌تایه‌ له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كانی پێشتر كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی قه‌بووڵ كرا ببێته‌ كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌ك كاندیدی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی فه‌تح و سائیروون ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێدراوه‌".

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ "كوتله‌ی بنیات ده‌ستی له‌و رێككه‌وتنه‌ هه‌ڵنه‌گرتووه‌، چونكە  ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی ده‌نگیان به‌و وه‌زیرانه‌ داوه‌ كه‌ سائیروون پاڵپشتی كردوون، به‌ڵام هاوپه‌یمانی سائیروون پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نییه‌ و له‌ كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی بنیات هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كاندیدكردنی فالح فه‌یاز بووه‌ته‌ كێشه‌یه له‌ نێوان فه‌تح و سائیروون و و لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوانیان نه‌ماوه‌، كوتله‌ی بنیات چاوه‌ڕوانی ئه‌و دانیشتنه‌یه‌ كه‌ بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت و هیوای به‌وه‌یه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیده‌كانی بۆ وه‌رگرتنی سێ وه‌زاره‌ت بدرێت، ئه‌وانیش وه‌زاره‌ته‌كانی، ناوخۆ، رۆشنبیری و خوێندنی باڵایه‌".

 





ئەم هەواڵە 2350جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad