English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومەتی هەرێم بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەم هێنانی نەوتی ڕاگەیاند
2018-11-04 [06:41 AM]

ZNA - هەولێر


حكومەتی هەرێمی كوردستان زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی فیشخابوور بۆ  50 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە ماوەی 18 مانگدا ڕاگەیاند.

 

 
لە راگەیێندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە هەوڵی کۆمپانیاکانی کارکەر لە كێڵگەی تاوکێ راگەیاند، کە بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی فیشخابوور  بۆ  50 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە ماوەی 18 مانگدا.
 
لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، کە زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی فیشخابوور توانیویەتی قەرەبووی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی تاوکێ بکاتەوە.
 
ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ لە مانگی حەوتی ساڵی 2017 دا، رۆژانە 109 هەزار بەرمیل بووە، بەڵام ئێستا دابەزیوە بۆ رۆژانە 80 هەزار بەرمیل. ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ئێستا لە هەردوو دوو کێڵگەی تاوکێ و فیشخابوور رۆژانە 126 هەزار بەرمیلە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، کە وێستگەیەکی هەناردەکردنی نەوتی لە شێخان دامەزراندووە، کە توانای گواستنەوەی بۆری نەوتی کوردستان بەرزدەکاتەوە بۆ رۆژانە 900 هەزار بەرمیل.

 





ئەم هەواڵە 6913جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad