English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجوومەنی دادوەری وادەی یەکەمین کۆبوونەوەی خوولی نوێی پەرلەمانی دیاریکرد
2018-11-04 [07:18 AM]

ZNA-هەولێر


ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم مه‌رسومی هه‌رێمی بۆ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ رۆژی 6/11/2018 كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ ده‌ركرد.

بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، به‌ پشت به‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه‌ به‌ پێی حوكمی ماده‌ یه‌كه‌م/چواره‌م له‌ یاسای ژماره‌ 2ی ساڵی 2017 (یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم) و پاش په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دادوه‌ری بڕیارماندا به‌:

-1 بانگهێشت كردنی كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان / عێراق بۆ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ رۆژی (6/11/2018) كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ.

2- ئه‌م مه‌رسومه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌ كاری پێ ده‌كرێت و له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 1759جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad