English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگه‌یاندراوێك لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتووچۆی هه‌رێم
2018-11-04 [07:40 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتووچۆی هه‌رێم راگەیاند،لە سەرەتا ئه‌مساڵه‌وه‌ تا مانگی ئه‌یلول دوو هه‌زار و ٩٠٠ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه ٤٢٠ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوە‌و زیاتر لە سێ هەزار هاوڵاتی بریندار و کەم ئەندامبوون.

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتووچۆی هه‌رێم ڕایده‌گه‌ێنێت ، له ‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا مانگی ئه‌یلول له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان دوو هه‌زار و ٩٠٠ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه ٤٢٠ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوە‌و زیاتر لە سێ هەزار هاوڵاتی بریندار و کەمئەندامبوون، هاتوچۆی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،‌ نزیكه‌ی ٧٠%ی هۆكاری ڕووداوه‌كان تیژڕەوی و خێرا لێخوڕین‌ و پابه‌ندنه‌بوون بووە به‌ ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆوە.

هەروەها لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، له‌ئێستادا هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی روداوه‌كانی هاتوچۆو ژماره‌ی قوربانیان، هه‌ڵمه‌تێكی یه‌ك مانگه‌ی له‌ژێر ناونیشانی (ئامانجمان سزادانتان نییه‌، په‌رۆشی سه‌لامه‌تیتانین) ڕاگه‌یاندوه‌‌و تاوه‌كوو 18ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وامم ده‌بێت.





ئەم هەواڵە 5170جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad