English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی دیکە مۆر دەکات 
2018-11-04 [09:41 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ھەوڵدەدات لە ماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارێکی یانەی چێلسی ئینگلیزی مۆربکات. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، یانەی بەرشەلۆنە لەماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ داڤید لویزی بەرازیلی بەرگریکاری یانەی چێلسی مۆربکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەھۆی پێکانە بەردەوامەکانی ئۆمتیتی و ڤێرمایلین یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بۆند لەگەڵ بەرگریکارێکی بە ئەزموون مۆربکات بۆ ئەوەی یارمەتی پیکێ و لینگلیت بدات لە دڵی بەرگری. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوە کراوە ، بۆندی لویز لەگەڵ یانەی چێلسی لە کۆتایی ئەم ورەزە تەواو دەبێت، لەبەر ئەمە بەرپرسانی یانەی چێلسی دەست بەرداری ئەو یاریزانە دەبن لەبەرامبەر بڕە پارەیەکی کەم، ئەگەر نا ناچار دەبن لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە بەخۆرایی دەست بەرداری ببن. 

 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2080جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad