English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناوەرۆکی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا كرا
2018-11-04 [09:52 AM]

ZNA- ھەولێر 



تارق جەوھەر،  راوێژکار لە راگەیاندنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایدەگەێنێت رۆژی سێشەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ پەرلەمانی خولی پێنجەم دەست بەکار دەبێت. 


بەپێی ماددەی ٣ لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان یەکەم دانیشتن لە ماوەی ١٠ رۆژ لە رۆژی پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتاییەکان دەبەستێت ، لەکاتی ئاراستەنەکردنی بانگھێشت ئەوا پەرلەمان بەشێوەی ئاسایی سەعات ١٢ نوەڕۆی رۆژی داوی ئەو ماوەیە کۆدەبێتەوە. 

 ڕاشیدەگەێنێت ، بەپێی ماددەی ١١ برگەی یەکەم بەتەمەنترین ئەندام دوای ئەوەی سوێندی یاسایی دەخوا سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتن داکات. داوا کاندیدە ھەلبژژێرداروەکان دەکات سوێندی یاسایی بخۆن. ئەرکی تەنیا بریتی دەبێت لە بەرێوەبردنی دانیشتنی یەکەم و ئەندامدانی ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی.پەرلەمان. 

بەپێ برگەی ٣ لە مادەی ١٢ پەریرەوی ناوخۆی پەرلەمان (سوێندخواردن)ی یاسایی سەرۆکی یەکەم دانیشتن و کاندیدە ھەڵبژێرراوەکان، بەم شێوەیە دەبێت:
( بەخودای گەورە سوێند دەخۆم، کە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و یەکێتی خاک و گەل و شکۆ و ماف و ئازادییەکانی ھاوڵاتیان و سامانی گشتیی بپارێزم و ئەرکی ئەندامێتی بەڕاستیی و دڵسۆزییەوە جێبەجێبکەم).
چوارەم: ھەر کاندیدێکی ھەڵبژێرراو، بە ناوەڕۆکی ئەو سوێندە یاساییەی، لەم ماددەیە ھاتووە، پابەند نەبوو، دەبێت سوێندەکە، دووبارە بکاتەوە.
ماددەی (١٣):
یەکەم: لە رێکەوتی (سوێندخواردن)ی یاساییەوە، کاندیدی ھەڵبژێرراو، دەبێتە ئەندام و بە دەستبەکار ھەژمار دەکرێت و گشت مافێکی ئەندامێتی دەبێت و ھەموو ئەرکەکانی ئەندامێتی دەکەوێتە ئەستۆ.
دووەم: ئەگەر کاندیدی ھەڵبژێردراو، بەبێ پاساوی ڕەوا، لە دانیشتنی یەکەمەوە، بۆ ماوەی (٣٠) سی رۆژ (سوێندخواردن)ەکە ئەنجامنەدا، مافی سوێندخواردنی یاسایی نامێنێت.

 

1

ی.ا
.
 





ئەم هەواڵە 1846جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad