English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محەمەد بن سەلمان ئەشکەنجەی شازادەکانی سعوودیەی داوە
2018-11-04 [12:56 PM]

ZNA –هەولێر


محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشنی سعوودیە ئەوانەی بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیری کردوون، ئەشکەنجەی داون.

بەپێی ھەواڵێکی کەناڵی NBC Newsی ئەمریکی، بە پشتن بەستن بە بەرپرسێکی پێشووی ھەواڵگریی ئەمریکا کە نەیوستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، رایگەیاندووە، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە، ئەو کەسانەی ئەشکەنجە داوە کە ساڵی رابردوو بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و ئەنجامدانی گەندەڵی دەستگیر کرابوون.

لە ھەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ١١ شازادە، چوار وەزیر، چەندین وەزیری پێشوو و پیاوانی کار لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیر کراون و لەو ماوەیەشدا روبەڕووی ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی بوونەتەوە.

نووسینگەی بن سەلمان لە راگەیەندراوێكدا، بانگەشەکانی ئەنجامدانی ئەشکەنجەی رەتکردووەتەوە.





ئەم هەواڵە 5920جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad