English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مڕۆ هه‌رێمی ولاتێك ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئه‌نجامی دا
2018-11-04 [01:51 AM]

​ZNA - هەولێر


ئه‌مڕۆ یەكشەممە هه‌رێمی كالادۆنیا له‌ فه‌ره‌نسا ریفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا ئه‌نجام دا ، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان، هاووڵاتیانی ئه‌و هه‌رێمه‌ ده‌نگیان بۆ مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا داوه‌ و دژی جیابوونه‌وه‌ بوون.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی le figaroی فه‌رەنسی ، ئه‌نجامی ریفراندۆم به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی بڵاوكرایه‌وه‌ ، به‌ڵام 59%ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كالادۆنیا ده‌نگیان بۆ مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا داوه‌ و دژی جیابوونه‌وه‌ بوون.

له‌ هەرێمی كالادۆنیادا 175 هه‌زار كه‌س بۆیان هه‌بووه‌ له‌و ریفراندۆمه‌دا ده‌نگ بده‌ن ، به‌ڵام له‌و رێژه‌یه‌دا ته‌نیا 75%یان چوونه‌ته‌ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ، هه‌رێمی كالادۆنیا به‌نیازه‌ خۆی ئاماده‌ بكات تا دوو ساڵی تر دووباره‌ ریفراندۆم بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ فه‌ره‌نسا ئه‌نجام بدات.

حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا هیچ رێگرییه‌كی نه‌كرد له‌وه‌ی كالادۆنیا ریفراندۆم بۆ جیابوونه‌وه‌ ئه‌نجام نەدات ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ گوتی رێز له‌ ئه‌نجامی ریفراندۆم ده‌گرێ.





ئەم هەواڵە 5854جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad