English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەھلی بۆ مانگی تشرینی یەکەم دیاری کرا
2018-11-04 [02:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌ تێیدا وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاشکرای دەکات، نرخی ھەر کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی ئەھلی لە مانگی تشرینی یەکەم (٤٤) دینار دەبێت، ھاوکات خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاریکرا.

سیروان محەمەد، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند" نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدەی ئەھلی بە٤٤ دینار بۆ مانگی ١٠  دیاریکرا، و موەلیدەکانیش بەتێکڕایی لەنێوان ١١٠ بۆ ١٣٠  کاتژمێر کاریان کردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێک لە نێوان ٥٠٠٠ بۆ ٦٠٠٠ ھەزار دینار دەبێت، بەوەش نرخی ئەمپێڕێک لە گەرەکێک بۆ گەرەکێکی تر جیاوازە.

سەبارەت بەبەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی یانزە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ووتی " بەرنامەی مۆلیدە ئەھلییەکان رۆژانە  لە کاتژمێر ١:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ بۆ ١:٠٠ شەو، و بەیانیانیش کاتژمێر ٧:٠٠ _٨:٣٠ بەیانی  دەبێت، و ھەرکاتێک کارەبای نیشتیمانی نەبوو لەو کاتانەدا مۆلیدە ئەھلییەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکەن، ، بەڵام  رۆژانی ھەینی بەیانیان کار ناکەن و لەبری ئەوە  پێش نیوەروان کاتژمێر ١١:٣٠ کار بە مۆلیدەکان دەکەن.

ووتیشی: لە کۆبونەوەکەدا، ئەو خاڵە دووپات کرایەوە کە پێویستە پاش کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی ١٥ خولەک زیاتر بەسەر دابینکردنی کارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت ، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.

سەبارەت بە نرخی کارەبای یەکەکانی نیشتەجێبوون و سیتیەکان نرخی کیلۆواتێک بە (٢٢٨.٢٥٠) دینار دیاریکرا، بەڵام ئەگەر سیتیەکان وێستگەکانیان ١١ کەیڤی بوو ئەوا ٥ دینار و وێستگەکەی ٣٣ کەیڤی بوو ١٠ دیناری بۆ زیاد دەکرێت.

 





ئەم هەواڵە 7840جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad