English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزەکانی شیعە ترسیان هه‌یه‌ ئه‌مجاره‌ سیناریۆى موسڵ له‌كه‌ركوك دووباره‌ ‌بێته‌وه‌
2018-11-04 [02:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

رێكخه‌رى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدى شه‌عبى له‌كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند،"هێزه‌ شیعیه‌كان ترسیان له‌زیندوو بوونه‌وه‌ى داعش هه‌یه‌؛ پێیانوایه‌ ئه‌مجاره‌ سیناریۆى موسڵ له‌كه‌ركوك دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌."

 

نازم كه‌هیه‌ وتیشى، ئه‌وان ده‌ترسن ئه‌مه‌ پلانێكى ده‌ره‌كى بێت بۆ هێنانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك.

 

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى دژه‌تیرۆرى عێراقیش، شه‌وى رابردوو فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كان له‌رۆژئاواى كه‌ركوك هێرشیانكردۆته‌ سه‌ر داعش و ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى ئه‌و رێكخراوه‌یان كوشتووه‌.

 

ئه‌بومونته‌زر فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى، گوتی، هه‌موو جارێك له‌كاتى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق دا، داعش زیندوو ده‌بێته‌وه‌.

 

وتیشى، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كاریگه‌رى له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق دروست بكه‌ن، به‌ڵام بۆیان ناچێته‌ سه‌ر.

 

بە هۆی ترسى هێزه‌ عێراقیه‌كان له‌ هاتنى ژماره‌یه‌كى زیاتر چه‌كدارى داعشه‌ له‌سوریاوه‌ بۆ عێراق، بۆیه‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ هێزى زیاتریان ره‌وانه‌ى ناوچه‌ سنوریه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ كردووه‌.

 

هاوكات له‌گه‌ڵ زیادبوونى جموجۆڵى چه‌كدارانى داعش له‌ عێراق، هێزه‌ شیعیه‌كان ترسیان له‌دووباره‌ بوونه‌وه‌ى سیناریۆى موسڵ له‌ساڵى 2014 و كۆنترۆڵكردنى به‌شێك له‌ناوچه‌ سونه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ دوو هه‌فته‌ى رابردوودا، جموجۆڵى چه‌كدارانى داعش به‌شێوه‌ى به‌رچاو زیادیكردووه‌ و هێرشى به‌رده‌وام ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌ عێراقیه‌كان.

 

voa





ئەم هەواڵە 892جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad